۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

‌حوكمی سێدارەی ئەرسەلان خودكام بۆ حوكمی ئەبەد شکا

چاونیوز: سزای سێدارەی ئەسەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسی خەڵکی مهاباد بە پێی ماددەی ٢٠ی کۆمیسۆنی لێبوردن لە سێدارەوە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە. ئەرسەلان خودکام ٤٧ ساڵە خەڵکی شاری مهابادە و لە دووی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی بە تاوانی” سیخوری و هاوکاری حیزبی دێموکرات” دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٣٦ ڕۆژ لە ژوورە …

درێژەی بابەت »

کچێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کچێکی تەمەن ٢٨ ساڵە بەناوی “لەیلا کەریمی” خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەتا ئێستا دیار نییە ئاخۆ ئەو کچە بۆچی و لەبەر چ هۆکارێک خۆی کوشتووە. ناوبراو بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە شاری شنۆ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاریی شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاریی شنۆ بەناوی “سەلاح بەهرامیان” ناسراو بە (سەلاح گوری) کوڕی نادر ٤٧ ساڵە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی نادیار گوازراویتەوە. سەرچاوەیەکی …

درێژەی بابەت »

مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرێكی کورد لە تورکیە

چاونیوز: ئەفشین سۆهرابزادە، پەنابەری کورد لە تورکیە، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە بە پێی هەواڵی چاونیوز، ئەفشین سۆهرابزادە، پەنابەری کورد که ماوەی چوار ساڵە لە تورکیا دەژی، پاش دەسبەسەرکردنی لە ئیدارەی پەنابەریی شاری “ئێسکی‌شەهیر” بۆ کەمپی دیپۆرتی شاری “کایسری” گوازراوەتەوە و به وتەی هاوژینەکەی بەرپرسانی کەمپەکە ناچاریان کردووە بەڵگەیەک واژۆ بکات کە …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای ٤ ساڵ زیندانی بە سەر بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئێرانشای سەقز

بە پێی هەواڵی چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “ئێرانشا”ی سەر بە شاری سەقز بە ناوی “ئەمین مەلەکی” ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە. بە پێی زانیارییەکانی “چاونیوز” …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٣٠) شاروخ حەسەنزادە

درێژەی بەشی بیست و نۆ… ٤. شۆرشی مەزنی فەرانسە هەتا سەرەتای سەدەی بیستەم یەکێک لە کاریگەرترین و زێرین ترین سەردەمەکان بۆ ڕۆنانی مافەکانی مرۆڤ، ئەو چاخەیە کە لەخۆیدا بوویەری گرنگ و پڕبایەخی وەک شۆرشەکانی فەرانسە، ئەمریکا و بەریتانیای تێدا ڕوویداوە و لەلایەکی دیکەوە، وەک بەرژەنگ و بەرایی جیلی یەکەمی مافی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتای ۲۰۲١دا

چاونیوز: کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ٢٠٢١ و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا گەڕێکی دیکەی لە سیاسەتی سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا ئەزموون کرد. بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەزهەبی ٢٦ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا

چاونیوز: چالاکێکی مەزهەبی “سوننی” لەلایەن دادگای شۆڕشەوە ٢٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، چالاکێکی سوننی مەزهەب بەناوی “حامید عەلی مەشکوه” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەجەبی” حوکمی ٢٦ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپا. بەپێی حوکمی دادگا، حامید عەلی مەشکوە بە تۆمەتی”پێکهێنانی گروپ و دەستە …

درێژەی بابەت »

هەڕەشەی سپای پاسداران لە خەڵکی ئاواییەکانی ناوچەی چلچەمە

چاونیوز: سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، بە هەڕەشە داوا لە خەڵکی ئاواییەکانی سەر بە کۆێستانەکانی “چلچەمە” دەکەن کە نابێ مەڕ و ماڵاتەکانیان لە کوێستان و بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە نزیک بکەنەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشە لە خەڵکی گوندی “بس” سەر …

درێژەی بابەت »

وێنەی سێ زیندانی لە شەش بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ورمێ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان لەسێدارە دران.

وێنەی سێ زیندانی لە شەش بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ورمێ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان لەسێدارە دران. چاونیوز: ١.ئەحمەد حەبیبوەند ٢.سادق محێ ٣.محەممەد مەحموودی

درێژەی بابەت »