۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

کرێکاری لەکاتی کارکردن دا گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “نێوەژ”ی سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “جەماڵ ئەحمەدی” کە لە باشووری کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەکاتی کاردکردن دا بەهۆی کارەبا گرتوویی گیانی لەدەست داوە. ئەو کرێکارە ئەمڕۆ دووشەممە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی دوو برا لە شاری خۆی

چاونیوز: دوو برای خەڵکی دەڤەری سەڵماس لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، کاتێک کە دوو برا بەناوەکانی “ئیرەج و غولامڕەزا عەلیزادە” بە ماشێنی خۆیان لە سەفەر دابوون، لە سێ ڕێیانی “ئیوئوغڵوو”ی شاری خۆی لەلایەن ئیتلاعاتی هێزە نیزامییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کران. …

درێژەی بابەت »

دایکێک و دوو کوڕ دەسبەسەر کران

چاونیوز: دایکێک وێڕای دوو کوڕی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئاوایی زێوە سەر بە پیرانشار هێرشیان کردە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک و ژنی ئەو ماڵە بەناوی “گوڵاڵە مرادی” و دوو کوڕی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی” ١٤ …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانی لێپرسینەوەیان لێکرا

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شاری مەیوان بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کران. چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “نێ”سەربە شاری مەریوان بەناوەکانی “محەممەد جاست، محەممەد پەروازە و محەممەد ئەرژەنگ” بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و بۆ چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەیان لێکراوە. “ماف نیوز” باسی لەوە کردووە کە، …

درێژەی بابەت »

ئەمجارە دوو کۆڵبەری دیکە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی نیزامیی ئێرانی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەردەشت کوژران و بریندار بوون بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “هیوا قادری” کاتێک لە سنوورەکانی ناوچەی “ساردوا”ی بانە سەرقاڵی کاری ڕۆژانەی کۆڵبەری بووە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی هەنگی سنووری ڕاودەنرێن و …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی تورکیە

چاونیوز: دوو کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیە بە توندی ئەشکەنجە دەدرێن. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، دوو کۆڵبەری خەڵکی دەڤەری چاڵدێران بەناوەکانی حەسەن کچانلوو و بەهرام سەمەدی لەلایەن ژاندرمەی تورک بەوپەڕی بێ بەزەییانە لێیان دەدرێ و ئەشکەنجە دەکرێن. لەئاکام ئەو لێدان …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ئانقەست و لە نزیکەوە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە شارەکانی شنۆ و بانە بە توندی بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کاسبکارێک بەناوی “زاهیر خدرزادە” خەڵکی ئاوایی چۆمانی سەر بە شاری بانە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە بە سەختی بریندار دەبێ. سەرچاوەیەک لە شاری بانە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەو …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک بە هۆی گازگرتوویی گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “بریسو”ـی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی ” خەسرەو ئیبراهیمی” بەهۆی گازگرتوویی لە ئاوایی “گۆلێ”ی دەڤەری شاری نەغەدە گیانی خۆی لەدەست دا. ئەو کرێکارە لەناو خێوەتدا تووشی ئەو کارەساتە بووە. خەسرەو ئیبراهیمی خێزاندار و خاوەن سێ مناڵ بووە.

درێژەی بابەت »

مەترسیی قەیرانی مرۆیی گۆلی ورمێ لەسەر ١٥میلیۆن کەس

چاونیوز: ناوەندی ژیانەوەی گۆلی ورمێ، ڕەخنەی لە وەزارەتی وزەی ڕێژیم گرت کە، ئەو بەنداوانەی ئاوەکەیان دەڕژێتە گۆلی ورمێ‌وە، ئاوەکە بەرنادەنەوە و هۆشداریش دەدا کە ئەو کارە ڕووداوی ژینگەیی دەخوڵقێنێ. مەسعود تەجریشی، بەڕێوەبەری ناوەندی ژیانەوەی گۆلی ورمێ دەڵێ: وەزارەتی وزە ئاوی بەنداوەکان گلدەداتەوە و بەپێی ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی ٢٠٢٠ و …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکیی دیکە لە دێهلوڕان

چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی خاكەلێوە، هاونیشتمانییەک بە ناوی ”سەعید كەرەمی”خەڵكی شاری پەهلە (زەڕین ئاوا)ی سەر بە دێهلۆڕان لە پاڕێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر كرا. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لە هۆكاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست نییە. هەر لەو ڕۆژەدا کەسێکی دیکەش هەر …

درێژەی بابەت »