۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “عەلی زولفی” لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “پەیمان ڕۆستەمی” بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” چوار مانگ و ١٠ ڕۆژی زیندانیی بەسەردا سەپا. ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ وێڕای خەڵکێکی زۆر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە …

درێژەی بابەت »

ڕەوشی تەندروستیی موژگان کاووسی لە بەندیخانە ناجێگیرە

چاونیوز: دۆخی تەندروستیی موژگان کاووسی، زیندانیی سیاسیی لە بەندیخانەی ئێڤین لە مەترسی دایە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕەوشی تەندروستیی “موژگان کاووسی”، لێکۆڵەر، چالاکی مەدەنی و زمانی کە ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤین دەسبەسەرە، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئەو بەندیخانە و نەبوونی پێداویستی پزیشکی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان لە …

درێژەی بابەت »

هەڵکوتانە سەر مەڕدارانی ناوچەی ورمێ لەلایەن سپای پاسدارانەوە

چاونیوز: سپای پاسداران لە ناوچەی “داڵانپەڕ”ـی سەر بە ورمێ هەڵیان کوتاوەتە سەر ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە و لە ئاکامی تەقەکردنی ئەو هێزە سەرکوتکەرانە، ٣ ژن بە سەختی بریندار کراون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزێکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە ناوچەی “داڵانپەڕ …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کرانی بە کۆمەڵی هاونیشتمانیان لە شاری مەهاباد

چاونیوز: سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، چەند تیم لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد بەبێ بەڵگەی قەزایی و بە جیا هێرشیان کردە سەر ماڵی هاونیشتمانیان و لانیکەم ۱۵ کەسیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. لەو کۆمەڵە هاونیشتمانییەی گیراون، چاونیوز توانیوەتی ناوی ٨ کەس ئاشکرا بکات کە بریتین …

درێژەی بابەت »

تۆپبارانی قورسی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان دەستی پێکردووە

چاونیوز: سپای پاسداران ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی بە بیانووی هەبوونی هێزی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بە خەستی تۆپباران کرد. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئیران ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە بیانووی هەبوونی هێزی پێشمەرگە تۆپباران …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و مەریوان

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سەر سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە لەسەر سنووری شاری نەوسوود بەهۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران …

درێژەی بابەت »

مێرمناڵێک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: مێرمناڵێکی ١٥ ساڵانە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، مێرمناڵێکی ١٥ ساڵانە بەناوی “محەممەد فەردانی” خەڵکی ناوچەی “میراوێ”ـی سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی هێرشیان …

درێژەی بابەت »

کۆچی دوایی “عوسمان مستەفاپوور” زیندانیی سیاسیی ناسراو

چاونیوز: عوسمان مستەفاپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، عوسمان مستەفاپوور بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەندکرابوو و یەکێک لە کەسایەتییە خۆڕاگر و شۆڕشگێڕەکانی نەتەوەی کورد بوو ڕۆژی سێشەممە …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە لە ئاکام تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی مانگی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری “بەروێشکان“ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو کۆڵبەر به‌سه‌ختیی بریندار بوون. ناسنامەی ئەو …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی وەرگەڕانی ماشین

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١٣ی خەرمانان، ماشینێکی جۆری پێژۆ کە هەڵگری چوار کۆڵبەر بوو لە ڕێگای “سەلاسی باوەجانی” بۆ “پاوە” وەرگەڕا و چوار کۆڵبەر بەناوەکانی “حیسام عەبباسی”، عادڵ محەممەدی”، ناسح(شۆرەت نەزانراو) و “سەباح مەحموودی” بریندار بوون. ئەو چوار کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی “قوڵقوڵە”ی سەر بە سەلاسی باوەجانی بوونە. جێگای ئاماژەیە کە، ڕەوشی …

درێژەی بابەت »