۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دەسبەسەر کردنی دوو مێرمناڵی ١٦ ساڵە لە ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۸ی گۆڵانی ساڵی۱۴۰۰ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ورمێ، بە بێ بەڵگەی یاسایی، دوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ به ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” دانیشتووی گەڕەکی ئیسلام آباد و “نیما حوسێن‌پوور” دانیشتووی ئاوایی “گونبەد” سەر بە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ـی ورمێیان دەستبەسەر کرد. …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کاسبکارێک لە ناوچەی داڵاهۆ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بەتوندی بریندار بوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی کاسبکار خەڵکی شاری “داڵاهۆ” بەناوی “سوحبەت سەمەدی نەسەب” لە حاڵێکدا بە ماشێنی کەسیی خۆی سەفەری دەکرد، دەکەوێتە کەمینی هێزە نیزامییەکان و بە تەقەی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی ٣٩ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مهاباد حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری مهاباد چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتی “ئەرەستوو(ڕەسوڵ)مەلاڕەحیمی” دادگایی دەکا و حوکمی ٣٩ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا دەسەپێنن. ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی …

درێژەی بابەت »

مێرمنداڵێک و ژنێک لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵ و ژنێک لە شارەکانی پیرانشار و ساینقەڵا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کچە مێرمناڵێکی خەڵکی ئاوایی “کەوپەڕ”ـێ سەر بە پیرانشار بەناوی “ژینەر پوردیان” کچی محەممەد هەوڵی خۆکووژییەکەی سەرکەوتوو بووە و کۆتایی بە …

درێژەی بابەت »

لە سنوورەکانی دەڤەری سەردەشت کۆڵبەرێک بریندار کرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنووری سەردەشت بریندار کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٠، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری ناوچەی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی”سامان …

درێژەی بابەت »

کوژرانی فەرماندە گوردانی ٣١٠ـی سپای پاسدارانی شنۆ

چاونیوز: لەئاکام تێکهەڵچوونی ئەندامانی سپا لەناو پادگانی “سەمەد بوستانی”ـی شاری شنۆ، فەرماندەی گوردانی ٣١٠ی سپای پاسداران کوژرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، لەئاکام شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامێکی بەسیجی پادگانی “سەمەد بوستانی” دەگەڵ بەرپرسی گوردانی خۆی، سەرهەنگ “وەحید زەرئەفشان” فەرماندە گوردانی ٣١٠ی …

درێژەی بابەت »

چارەنووسی نادیاری دوو هاونیشتمانی دوای ٢٧ مانگ لە بەندیخانە

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی بۆکان و میاندواو دوای ئەوەیکە بۆ دادگا بەڕێ کران، بەبێ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بۆ زیندانی مهاباد گوازرانەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “جەماڵ یووسفی” خەڵکی ئاوایی “موشیراباد”ـی سەربە شاری بۆکان و “حوسێن …

درێژەی بابەت »

پێنجەمین ئەندامی دامەزراوە “ژیانەوەی کوردستان” لە سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لەدرێژەی دەسبەسەرکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی خێرخوازی “ژیانەوەی کوردستان”لە سنە، کەسێکی دیکەش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠، چالاکێکی مەدەنی-ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە بەناوی “فەردین ڕەحیمی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی “ژیانەوەی کوردستان”و هەروەها …

درێژەی بابەت »

پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان بریندار کران

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠، پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی شاری مەریوان لەئاکام تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون. چاونیوز، توانیوەتی ناوە ئەو کۆڵبەرانە بەمجۆرە ئاشکرا بکات: “زانیار خاتەم پەنا، کاروان مەنوچێهری، ئارام مەنوچێهری، سۆران وەتەندوست و سەلاح وەتەن دوست”. ئەو کەسانە لەناو کاروانێکی زۆری …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەیی، وەرزشیی ژن لە شاری مەریوان کۆتاتیی بە ژیانی خۆی ‌هێنا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٠، شیلان وەیسی، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی”چۆڕ”ی مەریوان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. شیلان وەیسی، دانیشتووی شاری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی و ڕاهێنەری وەرزشی فووتساڵ بووە و …

درێژەی بابەت »