۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبەری دیکەی کورد لە سەردەشت و ورمێ

لەناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا، لە ناوچەی ورمێ‌ش سێ کاسبکار کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی سێ شەممە، ۳ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک کاسبکاری کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و یەک لەوان بە ناوی کەریم محەممەدئەمین‌زادە خەڵکی گوندی”بیتۆش” کوژراوە. کەسێکی ئاگادار لەو …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک لە مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا

ڕووداوی کار لە سنە گیانی لە کرێکارێکی خەڵکی ئەو شارە ستاند. ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی وشیار محەممەدی لە سنە و لە کاتی کارکردن لە بینایەکی سێ نهۆمیدا بەربۆوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست دا. ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن ڕۆژانه‌ ٤ كه‌س له‌ ئێران به‌ هۆی‌ …

درێژەی بابەت »

سێ زیندانیی دیکەی کورد لە دار دران

سێ زیندانیی دیکەی کورد لە دار دران. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی دەڵێ ئەو کەسانەی بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە دار داوە. رۆژی یەكشەممە، ١ گەلاوێژ، شارۆمەندێكی کوردی خەڵکی شاری دروود لە پارێزگای لۆڕستان بە ناوی “مێهدی ساکی”، ٣٣ ساڵ تەمەن، لە گرتووخانەی شاری میاندواو لەسێدارەدرا. مەهدی ساكی ساڵی …

درێژەی بابەت »

جێگری ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغ: کۆڵبەر قاچاغچی نییە!

جێگری پلاندانان، چاوەدێری و ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی ستادی بەربەرەکانی لەگەڵ کاڵای قاچاغ دەڵێ کۆڵبەر قاچاغچی نییە. قسەکانی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە کۆڵبەرانی کورد لە کوردستان هەر بە تاوانە دەدرێنە بەردەسڕێژی گوللە. سەید عەلیڕەزا گوڵستانی‌زادە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ‌دا ئیدیعای ئەوەی کردوە کە دەوڵەت بە تەواوی لە …

درێژەی بابەت »

تازەلاوێک لە بانە خۆی کوشت

خۆکوژی لە بانە بووە هۆی گیانلەدەستدانی تازەلاوێک. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی گەلاوێژ لاوێکی تەمەن ۱۸ ساڵ لە بانە بە ناوی ئەییوب کاکی خۆی کوشتوە. ئەییوب کاکی، کوڕی سەعید خەڵکی گوندی ساوان بووە و بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی بە تاپڕ لە خۆی داوە و …

درێژەی بابەت »

کرێکارەکانی شارەوانیی سنە زیاتر لە ۶ مانگە مووچەیان نەدراوەتێ

کرێکارەکانی بەشی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی شارەوانیی سەردەشت زیاتر لە ۶ مانگە مووچە و حەقدەستیان نەدراوەتێ. دواکەوینی مووچەی زیاتر لە ۶ مانگی ئەو کرێکارانە لە بارودۆخی ئابووریی ئێستا لە حاڵێکدایە کە شارەوانیی شاری سەردەشت هەر وادە و بەڵێنیان دەدەنێ و لە دوایین کەڕەتدا گوتویانە کە لە کۆتایی مانگی پووشپەڕدا مووچەی دواکەوتووی سێ …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی سێ کاسبکار بە تەقەی هێزەکانی رژیم لە روانسەر

سێ کاسبکاری دیکە لە کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە،٢٥ پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە رێگای گوندی بورهانەدین هەڵکەوتوو لە سێ کیلۆمەتری شاری روانسەر لە رێگای پاوە روانسەر، تەقەیان لە ماشینی کاسبکاری کورد کرد کە لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژرا و دوو …

درێژەی بابەت »

خانووی چالاکێکی سیاسی لە مەهاباد دەستی بەسەردا گیرا+ وێنە و بەڵگە

خانووی بنەماڵەی چالاکێکی سیاسی لە مەهاباد دەستی بەسەردا گیرا. ئۆمید عەبدە، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد کە ساڵی ۱۳۹۰ بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و دوای ساڵ و نیوێک مانەوە لە زیندان بە دانانی قەباڵەی خانووی ماڵەووەیان بە مەرەخەسی هاتبووە دەرێ و نە گەڕابۆوە بۆ زیندان؛ خانووەکەیان دەستی بەسەردا …

درێژەی بابەت »

ئیتلاعاتی شنۆ  دوو کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکڕات دەسبەسەر کرد

ئیدارەی ئیتلاعاتی شارۆ شنۆ دوو کەسی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارەی بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونیان بە حیزبی دێموکڕاتەوە دەسبەسە کرد. عەلی مەحموودی خەڵکی دەشتەبێڵ و سیروان کارساز، خەڵکی شێخان ئەو دوو کەسەن کە ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۲ی پووشپەڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن …

درێژەی بابەت »

 لە دێولان ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەسی دیکە لە حوسێن‌پەناهی‌یەکانی دەسبەسەر کرد

دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسین پەناهی لە گوندی “قڕوچیای” شاری دێولان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۲ی پووشپەڕ، “عەباس حوسێن‌پەناهی” کە سەردانی باوک و دایکی ڕامین حوسێن پەناهیی کردبوو، لە ماڵی ئەوان دەسبەسەر کرا. ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕیش، ئەندامێکی دیکەی ئەم …

درێژەی بابەت »