۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

محەممەد سدیق کەبودوەند سبەی لە زیندان ئازاد دەبێ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێک‌دا بڵاوی کردەوە کە محەممەد سدیق کەبودوەند دوای کێشانی ۱۰ ساڵ زیندان سبەی هەینی لە زیندان ئازاد دەبێ. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتوە کە محەممەد سدیق کەبودوەند لە کاتێکدا سبەی بە دانانی زەمانەت ئازاد دەبێ کە دەبوا ڕۆژی سێشەممەی حەم حەتوویە و دوای تەواوبوونی ماوە زیندانییەکەی ئازاد …

درێژەی بابەت »

دوو ڕاگەیەندکاری کورد زیاتر لە مانگێکە گیراون، بەڵام چارەنووسیان هەروا ناڕوونە

دوو لاوی خەڵکی مەهاباد کە بە تۆمەتی هەڵسووڕاندنی کاناڵێکی تێلێگرامی دەسبەسەر کراون، دوای زیاتر لە مانگێک هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە. هیوا کیایی و مێهدی ساڵعی ڕۆژی ۱۳ی خاکەلێوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. ئەوان کە کاناڵێکی تێلێگرامی‌یان لە پێوەندی لەگەڵ مافی منداڵان‌ و کرێکاران‌دا بەڕێوەدەبرد، بە …

درێژەی بابەت »

شەهیدانی ۱۹ی بانەمەڕ دوای ۷ ساڵ ئێستاش بە گڵکۆیان نازاندرێ

۷ ساڵ بەسەر ئێعدامکردنی فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم‌هولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریا‌ن‌و مێهدی ئیسلامیان تێپەڕی، بەڵام ئێستاش هیچ زانیاری‌یەک لەسەر چۆنیەتیی لەداردرانیان‌و شوێنی ناشتنی تەرمەکانیان بە بنەماڵەکانیان نەدراوە. ڕۆژی ۱۹ی بانەمەڕی ۱۳۸۹ پێنج زیندانیی سیاسی کو چواریان کورد بوون، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت‌و بێ ئەوەی بە بنەماڵەو پارێزەرەکانیان بگوترێ لە پارکینگی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی شاری شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا

لە ناوچەی شنۆ پۆلێک کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژ. لەو هێرشەی هێزە چەکدارەکان‌دا کە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ۱۴ی بانەمەڕ لە شاپتانی گەڵی گادەران کراوەتە سەر کاسبکاران، یەک لەوان بەناوی نووردەین ئیبڕاهیمی گیانی لەدەست‌دا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز”، ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان …

درێژەی بابەت »

لە یەک ساڵی ڕابردوودا ۱۹۰۰ کرێکار لە ئێران لەسەر کار گیانیان لە دەست داوە

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ( لە بانەمەڕی ۱۳۸۵ ڕا هەتا بانەمەڕی ۱۳۸۶) هەر نەبێ ۱۹۰۰ کرێکار لە ئێران لە کاتی کارکردن‌دا گیانیان لە دەست داوە. مردنی ئەو ۱۹۰۰ کرێکارە بەهۆی ڕووداوی کار لە سۆنگەی نەبوونی ڕێوشوێنەکانی پاراستن لە شوێنی کارکردنیان بووەو هەر لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا ۲۳۹۷ کرێکاریش …

درێژەی بابەت »

شیرین عیبادی: کارنامەی هەموو کاندیداکانی سەرۆك‌کۆماریی ئیران ڕەشە

شیرین عیبادی خاوەنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، لە گەرمەی بانگشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران رایگەیەیاند: کارنامەی یەکەیەکەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک‌کۆماریی ئێران ڕەش و پیسە و بوونی شورای نیگابان پێچەوانەی رێسا نێودەوڵەتییەکان و یاسای بنەڕەتیی ئێرانیشە. عیبادی رایگەیاند: کارنامەی مافی مرۆڤی هەموو پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆك کۆماریی ئێران پڕ لە پەڵەی شەرمە و خەڵک …

درێژەی بابەت »

کچێک لە مەریوان خۆی کوشت

لە درێژەی خۆکوژییەکان لە کوردستان ئەمجارەیان لە مەریوان کچێک کۆتایی بە ژیانی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” دنیا دادگوستەر، تازەلاوی خەڵکی مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو کێشەی خێزانیی بووەو بەو هۆیەوە خۆی کوشتوە. خۆکوژیی دنیا دادگوستەر لە مەریوان لە حاڵێک‌دایە کە …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کەسێک لە سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین

کەسێکی خەڵکی شەریف‌ئاوای شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕی. هەواڵدەریی ” مین و ژیان” بڵاوی کردەوە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ۸ی بانەمەڕ کەسێکی خەڵکی سەریف‌ئاوای سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئەحمەد غوڵامی بەهۆی کەوتنە سەر مین لە نیزیک کۆنەپایەگایەکی دەوڵەت بە توندی بریندار بوو. ناوبراو کە بۆ کۆکردنەوەی …

درێژەی بابەت »

داوای پێداچوونەوە بە پەروەرندەی ۶ زیندانیی سیاسیی کورد ڕەت کرایەوە

ذادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ دوای دوو کۆبوونەوە دەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی شەش زیندانی کوردی بەندکراو لە میانداوا، داوای پێداچوونەوەی پارێزەرانیانی بە پەروەندەکاندا رەت کردەوە. رێبەندانی ساڵی رابردوو دیوانی بەرزی وڵات لە قوم دوای شەش تاووتوێی پەروەندەکە، بەبێ کۆبوونەوەو ئامادەبوونی شاهیدەکانی پەروەندەکە، حوکمی دادگای میاندواوی پشڕاست کردەوە کە ەپێی ئەو حوکمە …

درێژەی بابەت »

عاسمە جەهانگیر: ئێران بوختانم پێ‌دەکا و هەوڵەکان بۆ بەدناوکردنم مەحکوم دەکەم

عاسمە جهانگیر رێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران دەڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ بۆ بەدناوکردنی دەدا و هەواڵی سەردانی ئەو بۆ عەرەبستان لە بنەڕەت‌دا درۆیەو ئەو هەوڵانە مەحکووم دەکەم. بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵدەریی بی بی سی، خاتوو عاسمە جهانگیر وێڕای رەتکردنەوە ئەو دەنگۆیە گوتی ئەمن بەو هەواڵە …

درێژەی بابەت »