۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەردەشت لە درێژەی کۆڵبەرکوژییەکانیان پۆلێکی دی لە کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا کە شەوی شەممە، لە سەر یەکشەممە، ۲ی ڕەزبەر لە پشتی بێتووش کرایە سەر ئەو کاسبکارانە، یەک لەوان بە ناوی خدر ئەسپەندار بە توندی بریندار بوو. ناوبراو دوای ڕاگوێزرانی بە نەخۆشخانەی …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە دێولان و سنە دەسبەسەر کران

ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەسیان لە دێولان دەسبەسەر کرد. ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی‌ سێنفیی مامۆستایانی‌ كوردستان لە شاری سنەش به‌ تۆمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ دژی‌ ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوە. ڕۆژی دووشەممە، ۲۷ی خەرمانان دوو چالاکی مەدەنیی شاری دێولان بەناوەکانی یەدوڵڵا شاکری و ئازاد نادری بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەسبەسەر کراون و ئێستا لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری دێولان …

درێژەی بابەت »

شەش کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران و بریندار بوون

به‌دوای‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ كێله‌شین و نزیك سیده‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان برینداربوون. ڕۆژی‌ ڕابردوو دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ نێوان كێله‌شین و سیده‌كان به‌هۆی‌ تۆپبارانكردنی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران برینداربوون و به‌ خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ سۆران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان …

درێژەی بابەت »

ئێعدامی زیندانییەکی کورد لە سەڵماس بەبەر چاوی خەڵک

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ۲۳ی خەرمانان زیندانییەک لە سەڵماس بە ناوی “داوود حاجیزادە” لە مەیدانی شارەوانیی ئەم شارە بەبەرچاوی خەڵک ئێعدام کرا. ئەو زیندانییە ساڵی ۱۳۹۳ لەکاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو، دایکی تەمەن ۴۹ ساڵ و خوشکە ۸ساڵانەکەی خۆی کوشتبوو، دوایەش لەبەر ئەوەی براکەی و بابەگەورەی ئامادەنەبوون لە تاوانەکەی ببوورن، لە دار …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی ۴۲ کەس لە کوردستان لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا

لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ۴۰ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە. ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ خەرمانان لە سەقز کچێکی تەمەن ۱۶ ساڵان بە ناوی “ئەسرا میرزایی” کۆتایی بە ژیانی هێنا و بەوە ئاماری ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆیان کوشتوە گەیشتە ۴۲ کەس. ئەسرا میرزایی کە تازەترین قوربانیی …

درێژەی بابەت »

کوبرا خاڵندی لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

چەند کەس لە چالاکانی مەدەنیی خەڵكی مەهاباد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پشتیوانی لە کۆڵبەران دەسبەسەر کران. ئەو کۆمەڵە کەسە ئێوارەی رۆژی ١٩ی خەرمانان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران کە شوناسی یەک لەوان بەناوی کوبڕا خاڵندی ئاشکرا کراوە. ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەهاباد لە …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی سەقز بە دەستی هێزە چەکدارەکان بریندار و نقوستان کرا

کاسبکارێکی خەڵکی تیلەکۆی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتەوە درایە بەر دەستڕێژ. ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ۱۵ی خەرمانان شۆڕش قادرزادە، خەڵکی تازاوای سەر بە تیلەکۆی سەقز کە چۆدار بووە، بۆ کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات دەچێتە چەند گوندێکی سنووریی ناوچەی سەقز، بەڵام بێ هۆ و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژ و …

درێژەی بابەت »

خۆپیشاندانی خەڵکی بانە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتاری کۆڵبەران

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان و لە سەر بانگەوازی چالاکانی مەدەنیی شاری بانە، ئەمڕۆ سێشەممە، ۱۴ی خەرمانان بازاڕییانی ئەو شارە بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تاوانی کوشتنی یەک بە دوای یەکی کۆڵبەران بە تایبەتی کوشتنی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی قادر بەهرامی و حەیدر فەرەجی، دوکانەکانی خۆیان لە ناوەندی شار و پاساژەکان داخست. …

درێژەی بابەت »

سێ کاسبکاری دیکە لە بانە و سەردەشت کوژران

کوژرانی دوو کۆڵبەری دیکە لە بانە بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم شارەوە. کاسبکارێکی خەڵکی مەهابادیش لە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان گیانی لە دەست دا. بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ۱۳ی خەرمانان پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی بانە لە هەنگەژاڵ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت. لەو ڕووداوەدا دوو کەس لەوان …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کەس لە بێورانی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

لە ئاکامی پەلاماری هێزەکانی هەنگی سنووریی سەردەشت بۆ سەر کۆڵبەرانی سەردەشت کۆڵبەرێک و کچێکی خەڵکی بێوران بریندار بوون. شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ۱۰ی خەرمانان لە کاتی تێپەڕینی کۆمەڵێک کۆڵبەر بۆ دیوی باشووری کوردستان و ڕێگریی هێزەکانی هەنگی سەرسنوور، خەڵکی گوندی بێوران ڕێگای سەرەکیی گوند دەگرن و ڕێگری لە دەسبەسەرکردنی کۆڵبەران …

درێژەی بابەت »