۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

چوار مێرمناڵی خوار ١٨ ساڵ کۆتاییان بە ژیانیان هێنا

چاونیوز: سێ ژنی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و سەربازێک بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان ئێران)، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کچێکی مێرمناڵی تەمەن ١٤ ساڵانە بە ناوی “میدیا ڕەحمانی” کچی سەلاح دانیشتووی شاری بۆکان بوو، بە …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەست دان و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: گیان لەدەست دان و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری ورمێ، پیرانشار و بانە. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کاروانێکی کۆڵبەران کە هیچ بارێکیان پێ نەبوو و دەیانویست بەرەو سنووری “ماشکان”ـی شاری پیرانشار بچن، دەکەونە کەمینی …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی کورد گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوە کارەوە لەسەر کار، گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کۆڵیژ”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “ئیسلام قادری” تەمەن ٤٠ ساڵ، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی خۆی لەدەست دا. نەبوونی ستاندارە پێویستەکانی کار، چاودێری …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دو هاونیشتمانی خەڵکی “قوڕوە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری “قوڕوە” بەناوەکانی “داریوش خالدیان” ٢٢ ساڵە و “مۆحسێن سەعیدی” ٢١ ساڵە بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

بەیاننامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لەسەر توندووتیژییەکانی ئەو شارە

بەیاننامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر توندووتیژییەکانی ئەم دواییه ی شاری مەریوان کەلەلایەن دەستەیەک لە تووند ئاژۆ کانی بەناو تاقمی سەلەفی ڕوویدابوو. خەڵکی بەڕێز و بە ئەمەگی مەریوان ،هەروەها کە ئاگادارن،لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەن کردەیەکی توندووتیژ لە شارەکەماندا ڕوویدا کە بوو بە هۆی شڵەژان و بریندارکردنی هەستی …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک لە سنووری باشماخ گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کارکردن لە سنووری باشماخ بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کۆڵان”ـی سەربە شاری مەریوان بە ناوی “ڕەحمان مینوویی” لە کاتی کار کردن لە سنووری باشماخ کەوتووەتە نێوان دوو …

درێژەی بابەت »

گرتن و نادیاری چارەنووسی هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد دوای شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن ئیتلاعاتی سیاسییەوە، هیچ زانیارییەک لەسەر ڕەوشی لەبەر دەست دانییە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد بەناوی “سیرووس مەولوودی” کوڕی ئیسماعیل، لەکاتێکدا لە سەفەر بووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سیاسیی دەگیرێ …

درێژەی بابەت »

سە مانگە دوو خوێندکار لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە گیراون

چاونیوز: پاش سێ مانگ لە دەستبەسەرکردنی “فەرزاد سامانی” و “سوهەیب بادروج” لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە لە بەردەستدا نییە. بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی “فەرزاد سامانی”، خوێندکاری کارناسیی کۆمەڵناسی زانکۆی خارەزەمی شاری کەرەج …

درێژەی بابەت »

چوار هاونیشتمانی له مەریوان دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی گەڕەکی “دارسەیران”ـی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان)، پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی مەریوان بە هێرشی سەلەفییەکان لەو شارە و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی بە چەقۆ و شمشێر لە لایەن ئەو گرووپە ئیسلامییەوە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی چوار …

درێژەی بابەت »

سپای پاسداران دژی پێدانی مەرەخەسی بە زیندانییەکی سیاسییە

چاونیوز: دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە پێدانی مەرەخەسی زیندانییەکی سیاسی ڕازی بووە بەڵام ئیتلاعاتی سپا دژایەتی دەکا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆرشی شاری سەقز بە بنەماڵەی زیندانی سیاسیی “ئەحمەد محەممەدی” ڕاگەیاندووە کە، بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە ئەو زیندانییە دەتوانێ بۆ ماوەی …

درێژەی بابەت »