۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ئازاد کردنی دەسبەسەرکراوێکی کورد بەشێوەی کاتی

چاونیوز: دەسبسەرکراوێکی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “زێوە”سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “عەلی بەزازی” بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. ئەو هاونیشتمانییە ٤ی بانەمەڕ …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا

چاونیوز: گیان لەدەست دانی کرێکارێک لە شاری سەرپێڵی زەهاو بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کرێکاریکی بیناسازی خەڵکی ئاوایی “ئەویهەنگ” سەر بە شاری سنە بەناوی “ئەسعەد فەزڵی” بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە. ئەو کرێکارە لە سەرپێڵ زەهاو خەریکی کاری ڕەنگکاریی بینا بووە …

درێژەی بابەت »

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری ناوچەی سەرپێڵی زەهاو

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لێ ئەستێنرا. بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەناوی “قوباد ڕەحمانی” ٢٨ ساڵە لە بەرزاییەکانی سنووری “تەنگەی حەمامی” شاری سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆ و …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی سزای ٤٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی دەسبەسەرکراوێکی سیاسیی کورد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “سەید محەممەد حوسێنی” کە چوار ساڵە دەسبەسەرە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکران و دوورخرانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید محەممەد حوسێنی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری “نەغەدە” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتیی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعتییەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سەردووش” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “لوقمان نیکزاد” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەتا ئێستا لە هۆكاری دەستبەسەری ئەو هاونیشتمانییە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “لەج” سەر بە شاری مهاباد بەناوی “قاسم عەزیزیان” کوڕی ڕەسووڵ ٢٨ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. لەم بارەیەوە …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ٣٤ کۆڵبەر و بەندکرانی ٩٦ چالاکی سیاسی لە دوو مانگی سەرەتای ساڵدا

چاونیوز: ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو مانگی سەرەتای بەهاری ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا بەپێی ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان …

درێژەی بابەت »

لە دوو مانگی بەهاری ئەمساڵدا ٣٤ کۆڵبەر کوژراون یان بریندار بوونە

چاونیوز: لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا(خاکەلێوە و بانەمەڕ) ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار یان گیانیان لەدەست داوە. بەپێی ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٤ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، یان بەربوونەوە لە بەرزایی بەهۆکاری ڕاوەدوونانیان …

درێژەی بابەت »

بەهۆی مانۆڕی نیزامی ‌هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٦ هیکتار لە تاڵاوی “گۆلی سندووس” ئاگری گرت

چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، لەئاکام مانۆڕی نیزامی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران(ئەرتەش) لە تاڵاوی گۆلی “سندووس”(شامی مەمێند) ٦ هیکتار لەم قۆپییە ئاگری گرت. بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی نەغەدە وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: مانۆڕی نیزامی دەبێ لەو ناوچانە بەڕێوەبچن کە کەمترین خەسارەت و زیان بە شوێنەکە …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سۆماوبرادۆست لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ئینگیجە” سەر بە ناوچەی “سۆماوبرادۆست”ێ ورمێ بەناوی “بەهمەن ئیسماعیلی” ٣٨ ساڵە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »