۸ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ئاشکرا بوونی ناوی هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراوی دیکە لە پیرانشار

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیری لە کوردستان، ناوی هاونیشتمانییەکی دەسبەسەرکراوی پیرانشاری ئاشکرا بوو. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسێکی خەڵکی ئاوایی کانی بداغ سەربە پیرانشار بەناوی سەلام خەلیفانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بە ئاشکرابوونی ناوی ئەو هاونیشتمانییە، ژمارەی قۆڵبەستکراوانی پیرانشار گەیشتە شەش …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز: یەکشەمە ۵ ڕێبەندانی ۱۳۹۹، کۆلبەرێک بە ناوی ئەمیر وەیسی، ۳۰ ساڵە خەڵکی گوندی جۆجاری سەر بە سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار کرا. سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕاگەیاندووە کە، ئەمیر وەیسی فیشەکی وەبەر سینگی کەوتووە و ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی سەقز و بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بەناوی بابەک بابایی سی ساڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەر لەم پێوەندییەدا، لەماوەی ڕۆژانی …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٤) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی بیست و سێ… مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگا جیاوازەکان یەکەمین خاڵ لەباسی مافەکانی مرۆڤ، کە پێویستی بە بیرهێنانەوەیە ئەوەیە، تاکەکان کە لە کۆماڵگا جیاوازەکان دا دەژین سەربە شایستەیی سیستەمی حقوقی جۆربەجۆرن؛ کە دەستەڵاتی بەسەر پێوەندی کۆمەڵایەتی ئەوان دا هەیە و ماف و ئەرکی ئەوان دیاری دەکات. بە نێرینێکی …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانی لە پیرانشار، سەقز و ڕوانسەر دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سێ هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، سەقز و ڕوانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی شۆرش ئەحمەدی لە سێ ڕێیانی میاندواو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەتی قۆڵبەست کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا. لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندان …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵانە بەناوی تەوحید مەحموودی مەندوولکانی کوڕی جەماڵ خەڵکی ئاوایی چووپانلوو سەر بە شاری سەڵماس بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو هاونیشتمانییە لاوە بە خواردنی حەب کۆتایی بە …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی کورد حوکمی ٨٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شنۆ حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا. چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی ڕەحیم ڕيفعەتی و ڕەحمان تابش بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە هەرکام ٣ ساڵ و ٧ مانگیان بەسەردا سەپا. ئەو دوو هاونیشتمانییە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ لەلایەن …

درێژەی بابەت »

سێ مانگ زیندان بۆ هاونیشتمانییەکی کورد

چاونیوز: حوکمی سێ مانگ زیندانی بۆ هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی پیرانشاردا سەپا بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار، هاونیشتمانیییەکی کوردی بە ناوی “زاهیر پەس و پیش (جۆڵا) خەڵکی گوندی “چیانە”، ٣ مانگ حوکمی زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی …

درێژەی بابەت »

لە بەهاری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٩٠ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوونە

به‌ پێی بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)لە یەکەم مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو ١٦ کاسبکارە ٩ کەسیان بریندار بوون و ٧ کۆڵبەریش گیانیان لە …

درێژەی بابەت »

لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لانیکەم ٢٠ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٢٠ کەس خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١١ کەس لەوانی ئاشکرا کردووە. لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵی‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، لەو سەدان کەسەی لە کوردستان …

درێژەی بابەت »