۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

سێ هاونیشتمانی تری پیرانشار دەسبەسەر کران

چاونیوز:لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد سوور لاچینی کوڕی سەلاح، ڕێبوار سەید محەممەدی و خالید سەید محەممەدی” لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە پیرانشارییە لەبەردەستدا، نییە. …

درێژەی بابەت »

ئەندامێکی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە کوژرا

چاونیوز:شەوی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩، “حەمید فەعلەگەری” مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان خەڵکی شاری قورووە، لە کاتی کۆنترۆڵ و چاوەدێری‌کردن لە سنووری بانە، کوژرا. هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لەو پەیوەندیەدا، ڕایانگەیاندووە: “لە ئەنجامی ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بوونی هێزەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیۆن، ئەو مەئموورەی هێزە نیزامییەکان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە هێزە نیزامییەکان و هەرووەها کۆمەڵێک …

درێژەی بابەت »

مێرمنداڵێک لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

چاونیوز: کاتژمێر ١ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارۆچکه “پەسوێـ”ـی شاری پیرانشار، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵەیان بە ناوی “سەمیع شەریفیان” کوڕی “حەسەن” دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان نیوە شەو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە و دەسبەسەریان کردووە. …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی پیرانشاری لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٩، کرێکارێکی پیرانشاری بە ناوی “ئەنوەر چەرخ‌ئەنداز” کوڕی “ئەحمەد”، خەڵکی گوندی “دربکە”ی شاری پیرانشار، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە سەرەتای ئەمساڵ لە کاتی کارکردن لە هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی تانکیرێکی نەوتکێش تووشی سووتاویی قورس هاتبوو، دواتر لە نەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەست دا.

درێژەی بابەت »

خینکانی پەناخوازێکی کورد لە ئاوەکانی یوناندا

چاونیوز: لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی بانە لە ئاوەکانی یوناندا خینکا. چاونیوز بە گێڕانەوە لە کوردستان و کورد: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “ڕاڤیار مەمەندی” کوڕی عوسمان مەمەندی خەڵکی ناوچەی بانە لە ئاوەکانی یوناندا خنکاوە. ئەو لاوە کوردە ماوەیەک بوو ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتبوو …

درێژەی بابەت »

ڕەنج و گوشاری کادری دەرمانی سنە لە سەردەمی کۆرۆنا

چاونیوز: ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر ئەوەیە کە کڕۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان زیانی بە هەموو چینەکان گەیاندووە ،بەڵام ئەوەی کە بە سەر کادری دەرمان و چینی کرێکاری بەشە بێهداشتی و تەندرۆستییەکان هاتووە گەلێ زۆرترە. “تەنانەت ئەگەر بۆ دۆخی جارانیش بگەڕینەوە ،ئاسەواری ئەم ڕەنج و ئازارانە هەتا کوو مردن لەگەڵمانا ئەبێت؛ ئێمە …

درێژەی بابەت »

کوژرانی لاوێکی کورد لە وڵاتی فینلەند

چاونیوز: ماڵپەری سازمانی یاری کورد ڕایگەیاندووە، لاوێکی کوردی سەر بە کومەڵگەی یارسان خەڵکی گوندی بزمیراوای داڵاهۆ لە ئەشرەتی پشت ماڵە، تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی پەیمان زارەعی کوری حشمەت لە روداوێکی نادیار لە وڵاتی فینلەند و شاری هلسینکی پایتەختی ئەو وڵاتە کوژراوە. دوای کوژرانی پەیمان پولیسی ئەو وڵاتە سێ کەسی …

درێژەی بابەت »

حوکمی هاووڵاتییەک لە دادگای پێداچوونەوەدا زیادی کرد!

چاونیوز: حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شارام کازمیان” لە لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بۆ ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری زیادی کرد. ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “شێخلوو”، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمەش ڕۆژی …

درێژەی بابەت »

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانی مەحکوم بە ئێعدام بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

چاونیوز:ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی مەحکووم کراو بە ئێعدام، لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە سیاسییە مەحکوم کراوە بە ئێعدام، نزیکەی ٣ کاتژمێر پێش لە بەندەکەی خۆیدا براوەتە دەرەوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “ئەو …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “فەرشاد ڕەحمانی” خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، سەرەتای مانگی بانەمەڕ لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا و …

درێژەی بابەت »