۲۱ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

جەلال پیرۆتی لە دادگای یونان بێ تاوان ناسرا

چاونیوز: چالاکێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی یونان بۆ جاری سێهەم دادگایی کرایەوە و بێ تاوان ناسرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی گوڵان، دادگای شاری “سالۆنیک” لە وڵاتی یونان بۆ جاری سێهەم چالاکی سیاسی “جەلال پیرۆتی” کە لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی ئێران دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی یونان دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

دوو برای دەڤەری شاری شنۆ دەسبەسەرکران

چاونیوز: دوو برا خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ”سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی چووارشەممە یەکی گوڵانی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ” سەر بە شاری شنۆ بەناوەکانی “نورەدین و سەلاحەدین حوسێنی” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارنەوە دەسبەسەر کران. ئەو دوو برایە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی هاوژینی پاسدارە کوژراوەکەی پیرانشار

چاونیوز: هاوژینی پاسدارە کوژراوەکەی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکی گوڵان، “سەفیا مامەش پوور” هاوسەری “عوسمان حاجی حوسێنی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پیرانشار دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ورمێ گوازرایەوە. “عوسمان حاجی حوسێنی” ڕۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوە لە ڕێگایی نێوان ئاواییەکانی زێوە …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠

کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ٤٠ کەس، خۆکوژی ١٢ هاونیشتمانیی و ئێعدامی ٩ بەندکراو لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ئەمسا‌ڵ‌دا هەر نەبێ ٩٠ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی ١٢ کەس لە مانگی دەسپێکی ساڵی نوێ‌دا

هەر وەکوو هەمیشە یەکێک لە دیاردە تڕاژێدیکەکانی کوردستان، خۆکووژی بووە. لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە ٢٥ کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ١٢ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. “چاونیوز” پێشتر و لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی (تایبەت بە ١٣٩٩) ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی٤٠ هاونیشتمانی و حوکمی ١٠٧ ساڵ زیندانی لە مانگی یەکەم ئەمساڵ

چاونیوز: ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ‌دا لانیکەم ٤٠ کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسیی-ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” لەو ٤٠ کەسە چەند کەسێکیان دوای قۆناغی لێپێچینەوە بە دانانی …

درێژەی بابەت »

ئێعدام‌کرانی ٩ بەندکراوی کورد لە مانگی سەرەتای ئەمساڵ‌دا

چاونیوز: لە یەکەم مانگی بەهاری ئەم ساڵدا لانیکەم ٩ زیندانیی کورد ئێعدام کراون. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئاشکرای کردووە کە ئەم ٩ کەسە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەدار دراون. بەردەوامیی ئێران لە ئێعدام‌کردنی تاوانباری پیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە حاڵێک‌دایە کە ئێران …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ١٢ کۆڵبەر لە مانگی خاکەلێوەدا

به‌ پێی بانکی زانیاریی “ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە مانگی خاکەلێوەدا لانیکەم ١٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان هەڵدێران و بەربوونەوە لە چیا و ڕەوەز بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و بریندار بوونە. لەو ١٢ کاسبکارە ٨ کەسیان بریندار بوون و ٤ …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەرکردنی دکتور هیوا حەیدەرپوور

چاونیوز:دوکتور ئەکبەر(هیوا) حەیدەرپوور وەرزشڤانی ناسراوی دێهلۆران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠، دکتور ئەکبەر (هیوا) حەیدەرپور، وەرزشوانی دیاریی دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بەبێ پێبوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هیوا حەیدەرپوور بروانامەی دوکتۆرای نێودەوڵەتی …

درێژەی بابەت »

کرێکاری لەکاتی کارکردن دا گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “نێوەژ”ی سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “جەماڵ ئەحمەدی” کە لە باشووری کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە، لەکاتی کاردکردن دا بەهۆی کارەبا گرتوویی گیانی لەدەست داوە. ئەو کرێکارە ئەمڕۆ دووشەممە …

درێژەی بابەت »