۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی لە بۆکان

چاونیوز: دوو ژن و پیاوێک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیی بۆکان دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی ژنی خەڵکی بۆکان بەناوی “کەژاڵ ئەمینی” بەبێ حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هەتا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە ئەو هاونیشتمانییە لەسەر چی گیراوە. هەروەها، بەرەبەیانی …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی ئەهواز

چاونیوز: سەرکوتی پڕلە توندوتیژیی خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانەی خەڵکی عەرەب و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران کە هاوپێوەندی خۆیان دەگەڵ ئەهواز دەربڕیبوو، بەتوندی مەحکووم دەکەین و داوا لە دامەزراوە مافی مرۆڤییەکان و وڵاتانی دەروەستی دێموکراتیک دەکەین لە بەرامبەر توندووتیژی و پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەموو …

درێژەی بابەت »

پەناخوازێکی کورد لە ئاوەکانی یونان دا خنکا

چاونیوز: کچێکی پەناخوازی خەڵکی پاوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی یونان گیانی لە دەستدا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی کریتی یونان کچێکی لاو بەناوی “مونیرە حەیدەری” خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان …

درێژەی بابەت »

دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێک لە هەرێمی کوردستان و کرێکارێکی دیکەش لە باژێری تکاب بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە دووی گەلاوێژی ١٤٠٠، کارێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کانی سانان”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “عەتا سەعید ئەفشار” لە شارێکی هەرێمی کوردستان بەهەمووی ستاندارد نەبوونی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “هه‌مروله” (امروله) سەر بە شاری سنە بەناوی “ئیبراهیم تاریمرادی” تەمەن ٥٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەشێوەیەکی پڕبێڕێزی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییە و دوای گەڕان و پشکنین، هەندێک لە کەرەسەی کەسیی ناوبراویشیان دەگەڵ خۆیان بردووە. …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک دوو ساڵ حوکمی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە دووی هەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “گوندەوێڵە” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەلاح بەهرامیان” ٤٧ ساڵە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای گشتیی و شۆرشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەزایی” …

درێژەی بابەت »

ئازادیی کاتی هاونیشتمانییەک لە بەندیخانەی مهاباد

بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “لەج” سەربە شاری مهاباد بەناوی “قاسم عەزیزیان” بەدانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ماڵی باوکی قاسم لە ئاوایی لەج و، …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی سەردەشتی گیانی لە دەست دا

چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ۳۱ی پووشپەڕ، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کونەمشک” سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “خدر مووساپوور” ۵۷ ساڵە لەکاتی کار کردن لە بینایەک، بەهۆی داڕمینی لادیوارێک گیانی لەدەست دا. تەرمی ئەو کرێکارە دوای تەواو بوونی کاروباری پزشکی یاسایی لە نەحۆشخانە وەرگیرایەوەو و لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە پووشپەڕی ئەمساڵ‌دا

چاونیوز: کوژران و برینداربوونی ٢٧ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ٤٢ کەس و ئێعدامی ٨ بەندکراو، بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان. لە مانگی پووشپەڕی ئەمسا‌ڵ‌دا ٢٧ کۆڵبەر بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکان کوژراون یان بریندار بوون، هەروەها ٤٢ کەس گیراون و ٨ بەندیی کورد لە زیندانەکانی شنۆ و …

درێژەی بابەت »

ساڵانە لە ئێران یەک میلیۆن و ٢٣٠ هەزار کەس هەوڵی خۆکوژیی دەدەن!

چاونیوز: ساڵانە لە ئێراندا یەک میلیۆن و ٢٣٠ هەزار کەس بەهۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوژیی دەدەن و ڕێژەیەکی بەرچاویان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن. حەبیبوڵا مەسعوودی فەرید، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتیی ناوەندی بێهزیستیی ئێران بە سەرچاوەکانی هەواڵی ڕاگەیاندووە: “ئامارەکانی پێوەندیدار بە خۆکوژیی لەلایەن پزیشکیی یاساییەوە بڵاو دەکرێتەوە و لە ساڵەکانی ٩٨ و …

درێژەی بابەت »