۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر زیندانییەکی سوننی مەزهەب له‌ ورمێ

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بڕیەوە. ناوبراو که‌ ” داود مه‌یهه‌ن‌دوست “ی ناوه‌، تەمەنی ٢٢ ساڵه‌ و دانیشتووی ناوچەی “تەرزیلوو”ی شاری ورمێ بووه‌. دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەو لاوه‌ کوردە سوننی مەزهەبەی بە تۆمەتی “موحاربە”بە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی نەوسوود بریندار کرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچەی نەوسوود بووە هۆی برینداربوونی یەک لەوان. رۆژی شەممە، ٢٠ جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووریی قەڵاگای سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری کورد کرد. لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی محەمەدی”، …

درێژەی بابەت »

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ زیندانییه‌کی سیاسی کورد

چەنگیز قەدەم خێری، زیندانیی سیاسیی کورد که‌ به‌ برینداری که‌وتبووه‌ به‌ر ده‌ستی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له‌ مافی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بێبه‌ش کراوه‌. چەنگیز قەدەم خێری ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵ خه‌ڵکی شاری کامیارانه‌ و ساڵی ۱۳۹۰ ده‌سبه‌سه‌ر و له‌ گرتووخانەی ناوه‌ندیی شاری سنەدا به‌ند کراوه‌. ناوبراو که‌ کاتی گیرانی بە برینداری …

درێژەی بابەت »

ڕێگری له‌ ناردنه‌مه‌ره‌خه‌سیی ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی

ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی مه‌ریوان که‌ سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی بۆ زیندانی کاشمه‌ر دوور خراوه‌ته‌وه‌، نه‌خۆشیی گورچیله‌ بڕستی لێ‌بڕیوه‌ و چاوی چه‌پی خه‌ریکه‌ کوێر ده‌بێ؛ به‌ڵام نه‌ چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ ده‌کرێ و، نه‌ مه‌ره‌خه‌سیی ده‌درێتێ که‌ بۆ خۆی وه‌دوای ده‌رد و مه‌رگی خۆی که‌وێ. ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی ماوه‌ی ۶ ساڵه‌ له‌ …

درێژەی بابەت »

دەوڵەت‌ئابادی: ڕێژیمی سیاسیی ئێران بە تاوانی نووسین چی ما بەسەر ئه‌منی نه‌هێنێ

سامره‌ند عه‌تری مەحموود دەوڵەت‌ئابادی، نووسەری فارسی ئێرانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: ”لەبیرم ناچێ ڕێژیمی سیاسیی ئێران، کە تۆش هەمیشە یەکێک لە ئەندامانی دیار و لێزانی بووی، بە تاوانی نووسین و بیرکردنەوە چیی بەسەر من نەهێناوە.” ئەم پەیامە لە کۆڕێکدا بە ناوی ”خستنەڕووی داواکارییەکان لە سەرۆککۆمار”، …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کەسێک لە بازاڕچەی سنووریی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین

تەقینەوەی مین لە بازاڕچەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلام بووە هۆی برینداربوونی کەسێک. نوێترین قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان ” پەرویز مەلەکی”یە کە دەگوترێ کارمەندی ناوندی مینهەڵگرتنەوەی پارێزگای ئیلام بووە. لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە کاتێکدا خەریکی پووچەڵکردنەوەی مینێکی m14 بووە، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیلام لەژێر …

درێژەی بابەت »

بارودۆخی ناله‌بار و دڵته‌زینی به‌ندكراوێكی‌ سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج

سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج له‌ بارودۆخێكی‌ خراپی جه‌سته‌ییدا چووه‌ چواره‌مین ساڵی‌ به‌ندکرانی. سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی‌ سیاسیی به‌ندی‌١٢ی‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج ڕۆژی‌ ١٢ جۆزه‌ردانی‌ ساڵی‌ ٩٣ له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ له‌ پاڵاوگه‌ی‌ ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ركرا و به‌ تۆمه‌تی‌ ڕێكخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ دژی‌ ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سزای ۵ …

درێژەی بابەت »

کچێکی ته‌مه‌ن ۱۷ ساڵ له‌ پیرانشار خۆی کوشت

له‌ پیرانشار کچێکی تازه‌لاو خۆی کوشت و کۆتایی به‌ ژیانی هێنا. ڕؤژی دووشه‌ممه‌، ۸ی جۆزه‌ردان تازه‌لاوێک له‌ پیرانشار به‌ ناوی سارا ئاکفووده‌ (کانی) خۆی هه‌ڵاواسیوه‌ و کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” بنه‌ماڵه‌ی کانی که‌ له‌ بنه‌ڕه‌ت‌دا فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵکی مه‌هابادن، که‌سانێکی خۆشناون و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی …

درێژەی بابەت »