۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ زیندانییه‌کی سیاسی کورد

چەنگیز قەدەم خێری، زیندانیی سیاسیی کورد که‌ به‌ برینداری که‌وتبووه‌ به‌ر ده‌ستی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له‌ مافی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بێبه‌ش کراوه‌. چەنگیز قەدەم خێری ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵ خه‌ڵکی شاری کامیارانه‌ و ساڵی ۱۳۹۰ ده‌سبه‌سه‌ر و له‌ گرتووخانەی ناوه‌ندیی شاری سنەدا به‌ند کراوه‌. ناوبراو که‌ کاتی گیرانی بە برینداری …

درێژەی بابەت »

ڕێگری له‌ ناردنه‌مه‌ره‌خه‌سیی ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی

ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی مه‌ریوان که‌ سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی بۆ زیندانی کاشمه‌ر دوور خراوه‌ته‌وه‌، نه‌خۆشیی گورچیله‌ بڕستی لێ‌بڕیوه‌ و چاوی چه‌پی خه‌ریکه‌ کوێر ده‌بێ؛ به‌ڵام نه‌ چاره‌سه‌ریی پزیشکی بۆ ده‌کرێ و، نه‌ مه‌ره‌خه‌سیی ده‌درێتێ که‌ بۆ خۆی وه‌دوای ده‌رد و مه‌رگی خۆی که‌وێ. ئه‌ییوب ئه‌سه‌دی ماوه‌ی ۶ ساڵه‌ له‌ …

درێژەی بابەت »

دەوڵەت‌ئابادی: ڕێژیمی سیاسیی ئێران بە تاوانی نووسین چی ما بەسەر ئه‌منی نه‌هێنێ

سامره‌ند عه‌تری مەحموود دەوڵەت‌ئابادی، نووسەری فارسی ئێرانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: ”لەبیرم ناچێ ڕێژیمی سیاسیی ئێران، کە تۆش هەمیشە یەکێک لە ئەندامانی دیار و لێزانی بووی، بە تاوانی نووسین و بیرکردنەوە چیی بەسەر من نەهێناوە.” ئەم پەیامە لە کۆڕێکدا بە ناوی ”خستنەڕووی داواکارییەکان لە سەرۆککۆمار”، …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کەسێک لە بازاڕچەی سنووریی مێهران بەهۆی تەقینەوەی مین

تەقینەوەی مین لە بازاڕچەی سنووریی مێهران لە پارێزگای ئیلام بووە هۆی برینداربوونی کەسێک. نوێترین قوربانیی تەقینەوەی مین لە کوردستان ” پەرویز مەلەکی”یە کە دەگوترێ کارمەندی ناوندی مینهەڵگرتنەوەی پارێزگای ئیلام بووە. لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە کاتێکدا خەریکی پووچەڵکردنەوەی مینێکی m14 بووە، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە و ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیلام لەژێر …

درێژەی بابەت »

بارودۆخی ناله‌بار و دڵته‌زینی به‌ندكراوێكی‌ سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج

سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج له‌ بارودۆخێكی‌ خراپی جه‌سته‌ییدا چووه‌ چواره‌مین ساڵی‌ به‌ندکرانی. سه‌عید شێرزاد، به‌ندكراوی‌ سیاسیی به‌ندی‌١٢ی‌ زیندانی‌ ڕه‌جایی شاری‌ كه‌ره‌ج ڕۆژی‌ ١٢ جۆزه‌ردانی‌ ساڵی‌ ٩٣ له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ له‌ پاڵاوگه‌ی‌ ته‌ورێز ده‌سبه‌سه‌ركرا و به‌ تۆمه‌تی‌ ڕێكخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ دژی‌ ئاسایشی نیشتمانیی ئێران سزای ۵ …

درێژەی بابەت »

کچێکی ته‌مه‌ن ۱۷ ساڵ له‌ پیرانشار خۆی کوشت

له‌ پیرانشار کچێکی تازه‌لاو خۆی کوشت و کۆتایی به‌ ژیانی هێنا. ڕؤژی دووشه‌ممه‌، ۸ی جۆزه‌ردان تازه‌لاوێک له‌ پیرانشار به‌ ناوی سارا ئاکفووده‌ (کانی) خۆی هه‌ڵاواسیوه‌ و کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” بنه‌ماڵه‌ی کانی که‌ له‌ بنه‌ڕه‌ت‌دا فه‌رهه‌نگی و خه‌ڵکی مه‌هابادن، که‌سانێکی خۆشناون و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی …

درێژەی بابەت »

سزای ۱۰ ساڵ زیندانیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد پشتڕاست کرایەوە

دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی ۱۰ ساڵ زیندانیی بەندکراوێکی سیاسیی کوردی پشتڕاست کردەوە. ڕۆژی دووشەممە، ۸ی جۆزەردان دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی دادگای سەرەتایی لە سەر پەروەندەی حوسێن دانشمەند، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی بانەی پشتڕاست کردەوە. حوسێن دانشمەند کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی و هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی …

درێژەی بابەت »

وه‌فا هۆوه‌یدایی به‌ تاوانی به‌هایی‌بوون له‌ خوێندن بێبه‌ش کرا

وه‌فا هۆوه‌یدایی، خوێندکاری ڕشته‌ی فیزیکی زانکۆی پۆلی‌تیکنیکی تاران دوای دوو تێرم خوێندن به‌هۆی به‌هایی‌بوونی له‌ درێژه‌دان به‌ خوێندن بێبه‌ش کرا. کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ وه‌فا که‌ ساڵی ۱۳۹۵ به‌ ڕوتبه‌ی ۲۷۰۲ له‌ زانکۆ وه‌رگیرابوو، دوای دوو تێرم خوێندن به‌ بڕیاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ مافی درێژه‌دان به‌ خوێندن بێبه‌ش کراوه‌. …

درێژەی بابەت »

کوشتنی کۆڵبەران لە مەریوان و سەقز دەستی پێکردەوە

حەوتوویەک دوای هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری شەپۆلێکی نوێی تەقە و دەسترێژ لە کۆڵبەرانی کوردستان دەستی پێکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ۷ی جۆزەردان پۆلێک کۆڵبەری داماو لە ناوچەی سنووریی مەڕانە لە مەریوان کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی. لەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون کە …

درێژەی بابەت »