۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو. ڕۆژی شەممە، ۱۹ی خاکەلێوە پۆلێک کاسبکاری کورد لە ناوچەی بێتووشی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کراوەتە سەرو لەو پەلامارەدا یەک لەوان بەناوی ڕزگار کۆڵەسەیی بو توندی بریندار بووە. لەو ڕووداوەدا هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر باری کاسبکاران …

درێژەی بابەت »

زێنه‌ب جه‌لالیان

پڕۆفایلی زیندانیی سیاسیی کورد، زێنەب جەلالیان   زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی شەر لەگەڵ خودا وهەوڵدان دژبە ئەمنی نەتەوەیی ‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دادگای ئینقلاب سه‌ره‌تا حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌ركرد به‌ڵام له‌ كۆتایی دا، پلەێك حووكمه‌كه‌یان بۆ شكاند و حووكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا. ڕێكخراوه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پاییزی ساڵی ڕابردوو …

درێژەی بابەت »

ئاشتبوونەوەی کەوبازەکانی بۆکان لەگەڵ سروشت

زیاتر لە ۱۰۰ کەوی دیلی قەفەس بۆ باوەشی ژینگەی سەربەست‌و ئازاد گەڕانەوە. لە هەوڵێکی دیکەی ژینگەپارێزی‌دا زیاتر لە ۳۰ ڕاوچیی ناوچەی بۆکان لە چیای بەردەزەرد کۆبوونەوەو کەوەکانی خۆیان بە باوەشی سروشت سپاردەوە. لەو چالاکیی ژینگەپارێزییەدا کە لەسەر گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد “موقبل هونەرپەژووە بەڕێوە چوو، ڕاوچییەکان جیا لە ئازادکردنی کەوەکان، …

درێژەی بابەت »

ژنێک لە مەریوان خۆی کوشت

ژنێکی۲۲ساڵان لە مەریوان کۆتای بەژیانی خۆی هێنا. رۆژی هەینی۱۱ی خاکەلێوە، ژنێکی تەمەن۲۲ساڵان بەناوی شادی غەفاری بەهۆی کێشەی خێزانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” ناوبراو کە خەڵکی شوێشەی سەر بە شاری سنە بوو، چەند ساڵ لەوەپێش شووی بە کوڕێکی مەریوانی کربوو، بەڵام بە هۆی قوڵبوونەوەی ناکۆکی‌یەکانی …

درێژەی بابەت »

دوو چالاکی ڕاگەیاندن لە مەهاباد دەسبەسەر کران

ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو چالاکی بواری ڕاگەیاندن لەو شارەی دەسبەسەر کرد. “هیوا کیایی”‌و “مێهدی سەلاحی” ڕۆژی یەکشەممە، ۱۳ی خاکەلێوە بە تاوانی بەڕێوەبردنی کاناڵێکی تێلێگرامی بە ناوی ” هاواری بێدەنگ” کە هەواڵ‌و بابەتی پێوەندیدار بە کرێکاران‌و منداڵانی تێدا بڵاو دەکرایەوە دەسبەسەرو زیندانی کراون. بنەماڵەی ئەو دوو کەسە وێڕای پشتڕاست‌کردنەوەی هەواڵی دەسبەسەرکرانی …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین لە شوشمێ قوربانیی لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی شوشمێ لە پاوە جوتیارێک بە توندی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان لەو تەقینەوەیەدا کە ڕۆژی سێشەممە، ۱۵ی خاکەلێوە ڕووی داوە، محەممەد شوکری، جوتیاری تەمەن ۴۶ ساڵی خەڵکی ئاوایی شوشمێ لاقێکی پەڕیوە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی حاشا لەوە ناکەن کە زیاتر له‌ ۱۶ میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی …

درێژەی بابەت »

ئه‌یوب ئه‌سه‌دی

پڕۆفایلی ئەیوب ئەسەدی، زیندانیانی سیاسیی کورد ئەیوب ئەسەدی لە ڕێكەوتی ۲۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۰ وێڕای محەممەدحوسێن ڕەزایی لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە لە دەوروبەری ئاوایی “بۆڕیەر” سەر بە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر كرا. ناوبراو پاش چەند مانگ دەستبەسەركران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆكایەتیی قازی بابایی …

درێژەی بابەت »

سزای ئێعدامی ئه‌نوه‌ر خزری هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ۷ ساڵه‌ چاره‌نووسی ناڕوونه‌

ئه‌نوه‌ر خزری، زیندانیی عه‌قیده‌تیی کوردی به‌ندکراو له‌ زیندانی ڕه‌جایی‌شاری که‌ره‌ج ۷ ساڵه‌ به‌ندکراوه‌، به‌ڵام ئێستاش چاره‌نووسی یه‌کلا نه‌بۆته‌وه‌. ئه‌نوه‌ر خزری، خه‌ڵکی مه‌هاباد ساڵی ۱۳۸۸ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی چالاکی ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌رو دواتر به‌و هۆیه‌ سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. حوکمی ئێعدامی ناوبراو ساڵێک دواتر له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه‌ …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان – لە ساڵی ۱۳۹۵ – ۲۰۱۶

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی ۱۳۹۵ی هه‌تاوی‌دا  لە ماوەی ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی‌دا هەر نەبێ ۴۹۲ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبه‌ری دیکه‌ له‌ کرماشان درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌

هێزه‌کانی هه‌نگی سنووریی سه‌لاسی باوه‌جانی پۆلێک کۆڵبه‌ریان دایه‌ به‌ر ده‌سترێژی چه‌که‌کانیان و دوو که‌س له‌وانیان پێکا. له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ خاڵی سنوریی “شێخ‌سه‌له‌” بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران دوو که‌س له‌وان بریندار بوون که‌ یه‌ک له‌وان ناوی “وه‌لی ڕه‌مه‌زانی”یه‌ و ژن و منداڵی هه‌یه‌ و فیشه‌ک بر زگ و …

درێژەی بابەت »