۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

چاونیوز ناوی ژمارەیەکی دیکە لە گیراوەکانی سەقز، سنە و پیرانشار، بۆکان و هەوشار ئاشکرا دەکا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەشبگیری ئەم دواییانەیان کە سەبارەت بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان لە ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردوویانە، دەیان کەسیان دەسبەسەر کردوە کە چارەنووسی زۆر لەوان ناڕوونە. پەیامنێرانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە هەوڵدان ناو و شوناسی ئەو دەسبەسەرکراوانە وەدەست …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە بۆکان و سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران

هێزەکانی‌ سه‌ربه‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ بۆكان دوو مامۆستای‌ قوتابخانه‌یان به‌ بێ هیچ مۆڵه‌تێكی‌ قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ر كرد. لە شاری سنەش چالاکێکی کرێکاری دەسبەسەر کراوە. مه‌ئموورانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ بۆكان دوو مامۆستای‌ قوتابخانه‌یان به‌ ناوه‌كانی‌ مه‌ولوود خونچه‌زه‌رد و سه‌ید سه‌ڵمان ئیمام زه‌نبیلی پاش بانگران بۆ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات به‌ تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ …

درێژەی بابەت »

ڕەشبگیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی خۆشیدەربڕین بۆ ڕاپرسییەکەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەیان کەسیان بە تاوانی خۆشیدەربڕین سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕاپرسیی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان دەسبەسەر کرد. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە مەهاباد سێ کەس بە ناوەکانی ڕووناک ئاقایی، کاوەیس ئاقایی و سروە مووسازادە کە هەموویان ئەندامانی بنەماڵەیەک بوون دەسبەسەر کراون. تاوانی ئەو بنەماڵەیە ئەوە بووە …

درێژەی بابەت »

لە ئیلام لایەنگرانی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەسبەسەر دەکرێن

عەبدەنوور جەمشاهی لە ئیلام بە تاوانی بانگەشە بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەسبەسەر کرا. لە بەردەوامیی دژایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان و پێشوازیی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بڕیاری سەربەخۆیی باشووری نیشتمانەکەیان، ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە کوردستان شەپۆلێکی نوێیان لە دەسبەسەرکرانی چالاکانی کورد دەست پێکردوە. هەر لەو پێوەندییەدا عەبدەنوور جەمشاهی، …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەردەشت لە درێژەی کۆڵبەرکوژییەکانیان پۆلێکی دی لە کاسبکارانی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ. لەو پەلامارەدا کە شەوی شەممە، لە سەر یەکشەممە، ۲ی ڕەزبەر لە پشتی بێتووش کرایە سەر ئەو کاسبکارانە، یەک لەوان بە ناوی خدر ئەسپەندار بە توندی بریندار بوو. ناوبراو دوای ڕاگوێزرانی بە نەخۆشخانەی …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە دێولان و سنە دەسبەسەر کران

ئیدارەی ئیتلاعات دوو کەسیان لە دێولان دەسبەسەر کرد. ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی‌ سێنفیی مامۆستایانی‌ كوردستان لە شاری سنەش به‌ تۆمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ دژی‌ ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كراوە. ڕۆژی دووشەممە، ۲۷ی خەرمانان دوو چالاکی مەدەنیی شاری دێولان بەناوەکانی یەدوڵڵا شاکری و ئازاد نادری بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەسبەسەر کراون و ئێستا لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری دێولان …

درێژەی بابەت »

شەش کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران و بریندار بوون

به‌دوای‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ كێله‌شین و نزیك سیده‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان برینداربوون. ڕۆژی‌ ڕابردوو دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ ناوچه‌ی‌ نێوان كێله‌شین و سیده‌كان به‌هۆی‌ تۆپبارانكردنی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران برینداربوون و به‌ خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ سۆران له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان …

درێژەی بابەت »

ئێعدامی زیندانییەکی کورد لە سەڵماس بەبەر چاوی خەڵک

سەرلەبەیانیی ڕۆژی ۲۳ی خەرمانان زیندانییەک لە سەڵماس بە ناوی “داوود حاجیزادە” لە مەیدانی شارەوانیی ئەم شارە بەبەرچاوی خەڵک ئێعدام کرا. ئەو زیندانییە ساڵی ۱۳۹۳ لەکاتێکدا ماددەی هۆشبەری شیشەی کێشابوو، دایکی تەمەن ۴۹ ساڵ و خوشکە ۸ساڵانەکەی خۆی کوشتبوو، دوایەش لەبەر ئەوەی براکەی و بابەگەورەی ئامادەنەبوون لە تاوانەکەی ببوورن، لە دار …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی ۴۲ کەس لە کوردستان لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا

لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ۴۰ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە. ڕۆژی پێنج شەممە ۲۳ خەرمانان لە سەقز کچێکی تەمەن ۱۶ ساڵان بە ناوی “ئەسرا میرزایی” کۆتایی بە ژیانی هێنا و بەوە ئاماری ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆیان کوشتوە گەیشتە ۴۲ کەس. ئەسرا میرزایی کە تازەترین قوربانیی …

درێژەی بابەت »