۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

برینداربوونی دوو کۆڵبه‌ر له‌ مه‌ریوان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی

دوو کۆڵبه‌ری ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بریندار بوون. هاوکات پۆلێک کاسبکاری کورد که‌وتوونه‌ که‌مینی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و وڵاغ و باره‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. ناوندی دێموکراسی و مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلێک کۆڵبه‌ری ناوچه‌ی ورمێ که‌وتوونه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی هه‌نگی مه‌رزی و له‌ ڕێی خۆیان …

درێژەی بابەت »

ناڕوونی چاره‌نووسی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە مەهاباد

ره‌مه‌زان عه‌زیزی، خه‌ڵکی گۆندی دریاز له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد که‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌وشاره‌ بانگ کرابوو و دوایە دەسبەسەر و زیندانی کرابوو، دوای ۵ ڕۆژ لە گیرانی چارەنووسی ناروونە. بەپێی ڕاپۆرتی ماف‌نیوز، ساریا عه‌زیزی هاوسه‌ری ناوبراو ڕایگەیاندوە کە مێردکەی ۵۴ ساڵی تەمەنە‌ و ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ ۲۰ی به‌فرانبار بانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعات …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی بێبەشیی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له‌ مەرەخەسیی دەرمانی

محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری زیندانی سیاسیی کوردی بەندکراو له‌ زیندانی ورمێ که‌ ‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌وساڵ به‌ هۆی ناره‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی بەندکرانی و پێشێلکردنی مافی زیندانیان له‌ زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ڕا بۆ زیندانی ورمێ گوسترایه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشیی گۆڕچیله‌کانی پێویستیی بە مەرەخەسی و چارەسەری پزیشکییە، بەڵام تا ئێستا لەو مافە بێبەش …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی چوار کەسی دیکە لە ئیلام، شنۆ و پیرانشار

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئیلام، شنۆ و پیرانشار چوار کەسی دیکەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێ نادیاریان ڕاگواست. ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون. ڕۆژی شەممە، ۲۳ی بەفرانبار لە ئیلام ئیدارەی ئیتلاعات کەسێکی خەڵکی ئەو شارەی بەناوی غوڵامرەزا قەنبەرپوور دەسبەسەر کردوە بۆ شوێنێکی نادیاری گواستۆتەوە. ناوبراو …

درێژەی بابەت »

تەرمی سارۆ قارەمانی لە سنە بە خاک سپێردرا

سارۆ قارەمانی، تازەلاوی سنەیی کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە دەسبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە لەشی بێ گیانی سارۆ دراوەتە دوای ۱۱ ڕۆژ لە گیران و بەندکرانی دراوەتەوە دەست دایک و باوکی و لە ژێر چاوەدێری …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە پیرانشار ڕەق هەڵات

تەرمی بێ گیانی کۆڵبەری دیکەی کورد لە بن ڕنوو هێندرایە دەرەوە. ڕۆژی شەممە، ۲۳ی بەفرانبار تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە بەرزاییەکانی کانی خوای ئەو ناوچەیە دۆزرایەوە. هەواڵدەریی موکریان دەڵێ ئەو کۆڵبەرە سولەیمان خزری ناو بووە و بەهۆی کەوتنە ژێر ڕنوو ڕەق هەڵاتووە و گیانی لە دەست داوە. سولەیمان خزری کە …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چاره‌نووسی دوو چالاکی مه‌ده‌نیی‌ شاری سنه‌

به‌ندکراوێکی سیاسیی کورد له‌ سنه‌ دوای نیزیک به‌ مانگێک به‌ شێوه‌ی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرا. هاوکات دوو به‌ندکراوی دیکه‌ش که‌ هه‌موویان به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردییه‌کان گیراون؛ هێشتا له‌ زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ده‌سبه‌سه‌رن و چاره‌نووسیان ناڕوونه‌. به‌پێی ڕاپورتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ ۲۱ی به‌فرانبار …

درێژەی بابەت »

ده‌سبه‌سه‌رکردنی که‌سێک له‌ مه‌ریوان و بێ سه‌روشوێن مانه‌وه‌ی چه‌ند گیراوێکی دی

که‌سێکی خه‌لکی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه‌. ڕۆژی ۱۹ی به‌فرانبار ئیدریس شه‌ریفی، خه‌ڵکی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه‌. ناوبراو له‌ شوێنی کاره‌که‌ی و بێ به‌ڵگه‌ی قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌. هاوکات ئه‌میر واحدی و عه‌بدولره‌زاق مه‌حمودی، …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری دیکە لە شنۆ بریندار بوون

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ دوو کۆڵبەری دیکەی کوردیان بریندار کرد. قوربانیی دەسڕێژی ئەمجارەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دوو کاسبکاری بێ دەرەتانی ناوچەی شنۆ بەناوی شوان مەحموودی و لەتیف شەعبانی بوون کە ڕۆژی دووشەممە، ۱۷ی بەفرانبار لە دەشتەبێڵ دراونەتە بەر گوللە. لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستا لانیکەم …

درێژەی بابەت »

ڕامین حوسێن پەناهی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گوازرایەوە

ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش نزیکەی ٧ مانگ بەندکرانی لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە. ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و پێکدادان لەگەل هێزەکانی سپای پاسداران لە سنە بە توندی بریندار بوو و دەسبەسەر کرا. ناوبراو لەو ماوەیەدا …

درێژەی بابەت »