۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ له‌ سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا

کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ له‌ سه‌رده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا. به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ۵ی به‌فرانبار کۆڵبه‌رێکی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ ناوی قادر ئازادە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار بوو. زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە بەشی پشتیەوە بە …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی ژنێک له‌ گوندێکی سه‌لاسی باوه‌جانی

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی لاوێکی خه‌ڵکی ئاوایی “تین”ی سه‌ر به‌ سه‌لاسی باوه‌جانی خۆی کوشت. هاجه‌ر سادقی که‌ ۲۶ ساڵی ته‌مه‌ن بووه‌ و دایکی منداڵێک بووه‌، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ۶ی به‌فرانبار به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی سوتاندوه‌ و کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. خۆکوژی دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی زبری پێشلکاریی مافی مرۆڤه‌ که‌ له‌ سۆنگه‌ی …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی مەهابادی کوژرا

کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا. بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ۶ی بەفرانبار ڕەحمەت سولەیمانزادە لە جادەی پیرانشار_مەهاباد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا. ڕەحمەت سولەیمانزادە خاونی ژن و دوو منداڵە. له‌ وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا ۵۱ کۆڵبه‌ر و کاسبکاری ناوچه‌ …

درێژەی بابەت »

کوژران‌ و برینداربوونی ۵۱ کاسبکار، گیرانی ۲۴۸ کەس، ئێعدامی ۹ بەندکراو، ۱۷ قوربانیی تەقینەوەی مین و خۆکوژیی ۱۶ کەس لە پاییزی ۱۳۹۶دا

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاییزی ۱۳۹۶ بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە) ڕاپۆرتی وه‌رزانه‌ی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ (تایبه‌ت به‌ وه‌رزی پاییز) چه‌ند ڕۆژێک دوای ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی پاییزی ئه‌مساڵدا لانیکه‌م …

درێژەی بابەت »

ئه‌رژه‌نگ زه‌رگوش بانگ کرایه‌ ئیتلاعاتی سپای کرماشان

ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش، په‌یامنێر و ڕۆژنامه‌نووسی کرماشانی بانگ کراوه‌ته‌ ئیتلاعاتی سپا و لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ کراوه‌. ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش که‌ سێ حه‌وتوو له‌وه‌ پێش بانگ کرابووه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات و سه‌باره‌ت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ک لێپرسینه‌وه‌ی لێ کرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ۲۹ی سه‌رماوه‌ز جارێکی دیکه‌ و ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپاوه‌ بانگ کراوه‌. ئه‌و له‌و ڤیدیۆیه‌دا ڕه‌خنه‌ی …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە ئاوایی تەوریوەر دەسبەسەر کران

سێ کەسی خەڵکی ئاوایی تەوریوەری سنە لەلایەن ناوندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران. ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕۆژی سێشەممە، ۲۲ی سەرماوەز پەلاماری گوندی تەوریوەریان داوە و سێ لاوی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی فاتێح حاجی ئەحمەدی، ئارام و بێهنام عەلی ڕەزایی دەسبەسەر کردوە. شایانی باسە کە لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم …

درێژەی بابەت »

مامۆستایه‌کی ئایینی شاری بانه‌ بانگ کراوه‌ته‌ دادگای ڕوحانییه‌تی هه‌مه‌دان

مامۆستایه‌کی ئایینی شاری بانه‌ بانگ کراوه‌ته‌ دادگای ڕوحانییه‌ت پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی کەوپێچی خواروی شاری بانە په‌روه‌نده‌ی بۆ دروست کراوه‌ و دراوه‌ته‌ دادگای ڕوحانییه‌تی شاری هه‌مه‌دان. مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ئه‌دیبی‌ یەکێک لە مامۆستایانی خۆشناوی ناوچه‌یه‌ و ماوەیەکە هەڵوێست و وتارە بەنرخەکانی سەبارەت بە چەوسانەوە و ئێش و ئازارەکانی نەتەوەی کورد …

درێژەی بابەت »

کوبرا خاڵندی چالاکی مەدەنی به‌ڕێی زیندانی ناوەندی مەهاباد کرا

کوبرا خاڵندی، ژنە چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد به‌ مه‌به‌ستی کێشانی ماوه‌ زیندانییه‌که‌ی ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کرا. کوبرا خاڵندی که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ٢٨ی سه‌رماوه‌ز دراوه‌ته‌ زیندان، یەکێک لە چاڵاکانی مەدەنی شاری مەهاباده‌ کە ڕۆژی ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ وێڕای چەند که‌سی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ بەتاوانی بەشداری لە کۆبوونه‌وه‌کانی نارەزایەتیده‌ربڕین بە …

درێژەی بابەت »

خۆکوژیی سێ ژن له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا

له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا سێ ژن له‌ شاره‌کانی بانه‌، ئیلام و جوانڕۆ به‌ خۆکوژی کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا. ڕۆژی هه‌ینی‌، ۲٤ ی سەرماوز لە شاری بانە کچێکی تەمەن ۱٨ ساڵ بە ناوی “نەسیم سەعیدی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی هێنا .هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ نەسیم لە ڕێگەی …

درێژەی بابەت »

سزای ١٥ساڵ زیندان بە سەر سێ زیندانیی سیاسیی کورددا سه‌پا

چەند رۆژ لەوە پێش دادگای نیزامیی ورمێ ٣ به‌ندکراوی کوردی بە تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی دادگایی کرد و سزای ١٥ ساڵ زیندان وێڕای دوورخستنه‌وه‌ی بە سەردا سەپاندن. بەپێی ڕاپورتی ڕایه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان لقی ١ی دادسەرای نیزامیی ورمێ، محەممەدئەمین (ئەمیر) په‌یغامی، فارۆق شاروێرانی و تاهیر خورشیدیی لە …

درێژەی بابەت »