۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

دیداروچاوپێکەوتنی چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی کورد لە گەڵ بنەماڵەی ڕامین حسێن‌پەناهی

لە ڕۆژانی ڕابردوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد سەردانی ماڵی ڕامین حسێن‌پەناهی بەندیی سیاسییان کرد کە لە ژێر حوکمی ئێعدام دایە. دوای سەردانی چالاکانی مەدەنی شاری سنە ، لە ماڵی ڕامین حسێن پەناهی لە ئاوایی قورچیای دێولان و پاڵپشتی کردن لەو بنەماڵە تازیەبارە ، رۆژی ڕابردووش بەشێک لە چالاکانی مەدەنی …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی مانگرتنی کامیۆنداران و شوفێرەکان لە ئێران

مانگرتنەکان لە ئاستی ئێران بە دژی گرانی و بێکاری و دۆخی خراپی ئابووری  بە شێوەی جۆراوجۆر هەر بەردەوامە و رۆژ بەرۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ. ئەمرۆ ٣ی جۆزەردان لە شارەکانی ئێران مانگرتنی کامیۆنداران و شوفیرەکانی ناڕازی لە هەلومەرجی ئابووری و گرانبوونی کەلوپەل و پێداوستییەکان، درێژەیان بە مانگرتن داوەو نیزیک بە ٧٠ …

درێژەی بابەت »

گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کی سیاسی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ

ڕۆژی شه‌ممه‌، ۲۹ی بانه‌مه‌ڕ زه‌که‌ریا ته‌ها بۆ کێشانی یه‌ک ساڵ زیندانیی به‌سه‌رداسه‌پاوی به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی شنۆ کرا. زه‌که‌ریا ته‌ها ڕۆژی ۲۶ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۹۵ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌کانی ئیتلاعاتی شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر و تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی درایه‌ پاڵ. ناوبراو دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ و دوای سێ مانگ ده‌سبه‌سه‌رکران …

درێژەی بابەت »

هەڕەشەکردنی ئیتلاعات له‌ ماكۆ له‌ چالاكێكی‌ ئابووریی ئه‌و شاره‌

وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ ماكۆ به‌ توندی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شاهین دێهقان مێشداری‌ ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و پێیان گوتووه‌ كه‌ ده‌بێ واز له‌و كاره‌ بێنی. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، شاهین دێهقان له‌ به‌هاییه‌كانی‌ شاری‌ ماكۆیه‌ و ماوه‌ی‌ ۱۷ ساڵی‌ له‌ بواری‌ مێشدارییه‌وه‌ چالاكی ده‌كا و هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات ۱۰ ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێداوه‌ كه‌ …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۲۲ کۆڵبه‌ر له‌ دوو مانگی ڕابردوو

لەو دوو مانگەدا لانیکەم ۲۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان یان لە ئاکامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا کوژراون و بریندار بوون. هەر لەو دوو مانگەدا ۱۱ کەس لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستاندا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و بەو هۆیە کوژراون یان بریندار و نقووستان بوون. لە دوو مانگی …

درێژەی بابەت »

ئەمساڵ ۱۴۲ هەزار منداڵ لە ئێران خوێندن دابڕان

کاربەدەستێکی وەزارەتی خوێندن و پەروەردەی ئێران دەڵێ لە ساڵی خوێندنی ئەمساڵدا (۹۶_۹۷) لانیکەم ۱۴۲ هەزار منداڵ لە خوێندن دابڕاون. ڕیزوان حەکیمزادە، بریکاری وەزیری پەرورەدەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە دەڵێ: لە ئێستادا لە ئێران ۳ میلیون و ۲۰۰ هەزار منداڵ هەن کە وازیان لە خوێندن هێناوە و زۆرینەی ئەو منداڵانە …

درێژەی بابەت »

ئورووپا و چین و ڕووسیه‌ بیر له‌ گەڵاڵەی تەواوکەری بەرجام ده‌که‌نه‌وه‌

ئەڵمان، فەرانسە، بریتانیا، چین و ڕووسیە خەریکی تاوتوێی گەڵاڵەی پەکێجێکی نوێی پێشنیاری بە ئێرانن کە بتوانێ لە کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا کەم بکاتەوە. لەو گەڵاڵەیەدا هاتووە کە بێتوو ئێران لە سەر گرێبەستی تەواوکەری بەرجام لەگەڵ ئەو وڵاتانە ڕێک بکەوێ، بە چەندین میلیارد یۆرۆی دەخرێتە بەردەستی. لە ڕێککەوتنە پێشنیارییەکەدا باس لە پڕۆژەی …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتیک لە شاری سەقز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێ‌شەممە هاووڵاتێک لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی  لە شاری سەقزدەسبەسەر کرا. بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی موکریان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز ڕۆژی سێشەممە، ۲۵ی بانەمەڕ کەسێکی خەڵکی ئاوایی قیلسون سەر بە شاری سەقزی بە ناوی فارووق فیروزی دەسبەسەر کرد. به‌پێی زانیارییه‌کان هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات وێڕای ده‌سبه‌سه‌رکردنی فارووق ماڵەکەیان به‌ وردی پشکنیوه‌ …

درێژەی بابەت »

کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا کوشت

لە درێژەی ڕوادوونانی کاسبکارانی کورد لە سەرسنوور، ئەمڕۆ هێزە چەکدارانی کۆماری ئیسلامی بە پێشلکردنی سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پایگاکانی ئەو رێژیمە لە کۆڵانە ڕەشکان و دۆڵەمەیدانی پیرانشار پەلاماری کاسبکارانی کورد دەدەن و لە ئاکامی ئەو ڕووداوە، دوو کاسبکاری کورد تا ئێستا گیانیان لە دەست‌داوە. پاشنێوەڕۆی ئەمـرۆ یەکەشەممە ڕێکەوتی …

درێژەی بابەت »

بەندکرانی دوو کەس لە شنۆ و سەقز

دوو چالاکی کورد دەسبەسەر و زیندانی کران. ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “زەکریا تەها” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی ناوەندیی شاری شنۆ کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی “هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و …

درێژەی بابەت »