۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی” جەعفەر منیر” ٢٨ ساڵە خەڵکی سەردەشت کەوتە بەردەسڕیژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بریندار بوو. هەر لە سنوورەکانی ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “عادل شافعی” بە هۆی دەسڕێژی چەکی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو. ڕۆژی هەینی ٩ی سەرماوەز کۆڵبەرێکی کورد بە …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: شاردنەوەی چارەنووسی قوربانییەکانی ١٣٦٧ی هەتاویی، درێژەپێدانی جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە شاردنەوەی چارەنووسی هەزاران کەس لە دژبەرانی سیاسی لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە لە سێدارە دراون، درێژەی جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە. لەسێدارەدانی بەندییە سیاسییەکان لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە بەندیخانەکانی ” ئەوین، گەوهەردەشت، مەشهەد، شیراز …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی و چالاکێکی مەدەنی لە کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی بانە بە ناوی ” عەبدولباقی سەعیدی” ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرا. ناوبراو پێشنوێژی مزگەوتی “ترخاناوا” لە سەر ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی بانە کراوە. مامۆستا “عەبدولباقی سەعیدی” بە هۆی ڕەخنەگرتن لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە …

درێژەی بابەت »

شه‌ش چالاکی کرێکاریی کورد سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای سنه‌ زیندانیی ته‌عزیریی شه‌ش چالاکی کرێکاریی پشتڕاست کرده‌وه‌. که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی بڵاوی کردەوە شه‌ش چالاکی کرێکاریی سنە بە ناوەکانی مێهرداد سه‌بووری، دڵنیا سه‌بووری، ئومید ئه‌حمه‌دی، ئارام محه‌ممه‌دی، شاهۆ سادقی، ڕۆژین ئیبراهیمی کە پێشتر به‌ هۆی به‌شداریکردن له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەسبەسەر کرابوون، …

درێژەی بابەت »

لە ٦ مانگدا ١٩٥ کەس لە مەهاباد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دیاردەی خۆکوژی لە کوردستان پەرەی سەندووە. سامرەند مەرزڕەنگ، بەرپرسی تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری مەهاباد ڕایگەیاندووە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٩٥ کەس لەو شارە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و بەو هۆیە ١١ کەسیان گیانی لە دەست داوە. ئەم بەرپرسە حکوومەتییە وێڕای باسکردن لە رێژەی زۆری هەوڵدان …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان

بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار چەند کۆڵبەری دیکە کوژراو و بریندار بوون. رۆژی پێنجشەممە، ۸ی سەرماوەز هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە پایگاکانی سەرسنوور هێرشیان کردۆتە سەر پۆلێک کۆڵبەر و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دووکۆڵبەر کوژراو و دوو کۆڵبەری دیکەش بە توندی بەیندار کراون. فەرهاد و سدێق ماشکانێ …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەرێکی دی لە بانە

بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی بانە دوو کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۸ی سەرماوەز هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە پایگای ماڵتەی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەو دەستڕێژەدا یەک لەوانیان کوشتووە. هادی سەلیمی، تازەترین قوربانیی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ …

درێژەی بابەت »

ناڕوونیی چارەنووسی دوو بەنکراوی سیاسیی کورد لە بۆکان

دوو بەندکراوی سیاسیی کورد سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە دەسبەسەرکرانیان هێشتا چارەنووسیان ناڕونە. “جەماڵ یووسفی” خەڵکی گوندی “موشیرئاباد” و “حوسێن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی گوندی “قەرەگۆڵ”ی سەر بە شاری بۆکان، ماوەی دوو ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون، بەڵام هێشتا حوکم نەدراون و چارەنووسیان نادیارە. …

درێژەی بابەت »

هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئەمریکاییەوە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاند، ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێ لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان لە لاها، ئێران بە پێشێلکردنی کۆنڤانسیۆنی قەدەغەی چەکە کیمیاییەکان تۆمەتبار بکا. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دەوڵەتی ئەمریکا پێی وایە ئێران چەکی کیمیاییی بەکار نەهێناوە، بەڵام کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی …

درێژەی بابەت »