۲۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

۶ کەس لە شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون

لە ماوەی حەوتووی رابردوودا زیاتر لە ۶ کەس لە شاری شنۆ بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. ڕۆژی یەکشەممە، ۱۴ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە گوندی حەسەن نووران و لەو ئاواییەدا کەسێکتان بەناوی کامیل ئەحمەدی دەسبەسەر کردوە. کامیل ئەحمەدی، کوڕی حاجی محەممەد مامە شێخ بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونی بە حیزبێکی …

درێژەی بابەت »

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ۶۰ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار گیانی کۆڵبەرێکی دیکەی ستاند. قوربانیی ئەمجارەی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماری ئیسلامی لاوێکی تەمەن ۱۸ ساڵ بەناوی حاسڵ بادبارین بوو کە لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەری دەکرد. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژیش، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک کۆڵبەریان لە سنووری شاری چاڵدێران دایە بەر دەسڕێژی گولـلە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار کوژرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار گیانی کۆڵبەرێکی دیکەی ستاند. قوربانیی ئەمجارەی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماری ئیسلامی لاوێکی تەمەن ۱۸ ساڵ بەناوی حاسڵ بادبەرین بوو کە لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەری دەکرد. بە پشتبەستن بە ئامارەکانی چاونیوز لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۵۷ کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی رێژیم و …

درێژەی بابەت »

حوسێن ئەحمەدی نیاز، دەسبەسەرکرا

حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ناسراوی کورد ئەمڕۆ یەکشەممە دەسبەسەر کرا. ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ پارێزەری کورد حسێن ئەحمەدی نیاز لە کاتی سەردانی دادگا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەسبەسەرکرا. حوسین ئەحمەدی نیاز، پارێزەری چەندین بەندی سیاسیی کورد و هەروەها کچانی شیناوێ بە پێی سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعات بانگی …

درێژەی بابەت »

لە ڕۆژێکدا ۱۰ کەس لە مەریوان و سەردەشت دەسبەسەر کران

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان ۸ کەس و لە شاری شنۆ دوو کەسیان دەسبەسەر کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “چاونیوز” ڕۆژی شه‌ممه‌، ۱۳ی گه‌لاوێژ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ هه‌ڵی کوتاوه‌ته‌ شوێنی کاری کورش عه‌زیزی که‌ ته‌عمیرگای تراکتۆری بووه‌ و ناوبراویان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌. هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ …

درێژەی بابەت »

نوێنەری سەردەشت و پیرانشار: ۵۰%ی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاری ڕەهادان

نوێنەرێکی کورد لە مەجلیس ڕایگەیاند کە هێڵی هەژاری لە ئێستادا گەیشتۆتە ٦ میلیۆن تمەن و ڕاست نیوەی خەڵکی ئێران تووشی هەژاری ڕەها بوون. ڕەسووڵ خزری، نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیس گوتی: لەحاڵێکدا درووشمەکانی دەوڵەتی ڕوحانی بریتی بوون لە بنەبڕکردنی هەژاریی ڕەها و نەهێشتنی بێکاری و دابین کردنی یەکسانی …

درێژەی بابەت »

چوار کەس لە کچانی شیناوێ بڕیاری خۆکوژییان داوە

پارێزەری کچانی شیناوێ رایگەیاند تا ئێستا چوار کەس لەو کچانە پەنایان بۆ خوکوژی بردوە. حوسەین ئەحمەدی نیاز پارێزەری کچانی شیناوێ لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیداری حەوتوو لە کوردکاناڵ گوتی: “بارودۆخی دەروونیی کچانی شیناوێ زۆر خراپە و تا ئێستا چوار کەسیان پەنایان بۆ خۆکوژی بردوە”. ئەحمەدی نیاز ڕایگەیاند سەرەڕای خراپی …

درێژەی بابەت »

لە پارێزگای ورمێ سێ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون

سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و چاڵدران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری چاڵدێران‌یان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلوو”، و “جەعفەر …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ۵ کۆڵبەری دیکەی کورد

به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی جێگیر له‌ سنووره‌كان كۆڵبه‌رێك كۆژرا و چوار کۆڵبەری‌ دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌ر له‌ به‌یانیی ڕۆژی شەممە، ‌ ۶ی‌ گه‌لاوێژ له‌ نزیك پایه‌گای‌ سه‌قه‌ری‌ سنووری‌ چۆمان- پیرانشار هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و كاسبكاری‌ كورد كرد كه‌ له‌ …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە زیندانی ورمێ لە دار دران

دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەر سێ زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ‌دا سەپاند. “فاڕووق دەریایی”، کوڕی مەجید، خەڵکی شنۆ؛ مەحموود حەمزەزادە، خەڵکی شنۆ و کەماڵ سوڵتانی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو سێ کەسەن کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ۱ی گەلاوێژ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دار دران. ڕاگەیاندنی هەواڵی ئێعدامکردنی ئەو …

درێژەی بابەت »