۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود و پیرانشار

چاونیوز: دوو برا لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و کۆڵبەرێک دیکەی خەڵکی نەغدە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ بانەمەڕی ١٤٠٠ هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد میرزایی” دانیشتووی شاری نەغەدە لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنوری چاڵدێران

چاونیوز: شەوی چوارشەممە۲۲ی گوڵان، هێزەکانی ژاندرمەی دەوڵەتی تورک لە سنووری نێوان ئاواییەکانی “مادلوو” و “وەکیل”ـی سەر بە شاری چاڵدێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە تەنانەت هیچ بارێکیشیان پێ نەبووە و لە ئاکام دا کۆڵبەریک بە ناوی “حەسەن عەلم هولو” بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری ماکۆ لە …

درێژەی بابەت »

هێرش بۆسەر دووکاندارانی لێواری دەریاچەی زرێبار

چاونیوز: شارەوانی مەریوان بە هاوکاری هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە هێرشیان کردە سەر دووکاندارانی لێواری زرێبار و بەشی هەرەزۆریان وێران کرد. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کاتژمێر ٢ی بەربەیانی چووارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠، شارەوانی شاری مەریوان بە هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی ئینتزامی بەشی هەرە زۆری دووکان و دەککەی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی “عەبدوڵڵا سەرفەراز”، ٢٣ ساڵە خەڵکی ئاوایی “تووە” سەر بە شاری سەردەشت، کاتێک سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕومالات بووە، دەکەوێتە سەر مین …

درێژەی بابەت »

چوار مێرمناڵی خوار ١٨ ساڵ کۆتاییان بە ژیانیان هێنا

چاونیوز: سێ ژنی خوار تەمەن ١٨ ساڵ و سەربازێک بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان ئێران)، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کچێکی مێرمناڵی تەمەن ١٤ ساڵانە بە ناوی “میدیا ڕەحمانی” کچی سەلاح دانیشتووی شاری بۆکان بوو، بە …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەست دان و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: گیان لەدەست دان و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری ورمێ، پیرانشار و بانە. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠، کاروانێکی کۆڵبەران کە هیچ بارێکیان پێ نەبوو و دەیانویست بەرەو سنووری “ماشکان”ـی شاری پیرانشار بچن، دەکەونە کەمینی …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی کورد گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوە کارەوە لەسەر کار، گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کۆڵیژ”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “ئیسلام قادری” تەمەن ٤٠ ساڵ، بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی خۆی لەدەست دا. نەبوونی ستاندارە پێویستەکانی کار، چاودێری …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٣٣) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی سی و دووهەم… لە ١٩٤٨ هەتا ئێستا: دوامین سەردەمی مێژوویی توێژینەوەکەمان لە ساڵی ١٩٤٨ هەتا ئێستایەو ٧٠ ساڵ زیاتر لەخۆ دەگرێ. لەم ماوە نەزۆر درێژە، کاریگەری ڕووداوەکانی پێشوو بەجوانی لە خواستی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ ئاوڕدانەوەی جدی پرسی مافەکانی مرۆڤ دەردەکەون. گرنگترین و یەکەمین بوویەری مافی مرۆیی ئەو …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دو هاونیشتمانی خەڵکی “قوڕوە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شاری “قوڕوە” بەناوەکانی “داریوش خالدیان” ٢٢ ساڵە و “مۆحسێن سەعیدی” ٢١ ساڵە بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

بەیاننامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لەسەر توندووتیژییەکانی ئەو شارە

بەیاننامەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر توندووتیژییەکانی ئەم دواییه ی شاری مەریوان کەلەلایەن دەستەیەک لە تووند ئاژۆ کانی بەناو تاقمی سەلەفی ڕوویدابوو. خەڵکی بەڕێز و بە ئەمەگی مەریوان ،هەروەها کە ئاگادارن،لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەن کردەیەکی توندووتیژ لە شارەکەماندا ڕوویدا کە بوو بە هۆی شڵەژان و بریندارکردنی هەستی …

درێژەی بابەت »