۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ١٦٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ١٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی هاوینی ١٤٠٠دا

بەپێی ناوەندی ئاماری “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، (ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی هاوینی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا) داتا و زانیار‌ییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا …

درێژەی بابەت »

بانگ کردنی چەند کەس لە خەڵکی ئاوایی “باشڵاخ”ی دیوانده‌ره‌ بەهۆی پشتیوانی لە کاسبکاران

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ئاوایی “باشڵاخ“ی سەر بە شاری دیواندەرە، هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر ماشینی چەند کاسبکارێک و هەوڵیان داوه‌ کەلوپەلەکانیان دەست بەسەردابگرن کە لەگەڵ بەرەنگاریی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، خەڵکی گوندی “باشڵاخ” بەرامبەر هێزەکان وەستانەوە و بەشێک لە کەلوپەلی ئەو کاسبکارانەیان …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک لە بەندیخانەی زەنجان لەسێدارە درا

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠، حوكمی ئێعدامی هاونیشتمانییەک بە ناوی “ئەڕشەد جەودەت ڕەبەت” ٥٢ ساڵە كوڕی مەدەنی خەڵكی ئاوایی “شەشماڵ” سەر بە باژێری ورمێ لە بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ كرا. ناونراو چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە ھۆشبەرەكان لە زنجان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی حكوومەتەوە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاونیشتمانییەک بەناوی “حەسەن قودرەتی” ٤٥ ساڵە کوڕی حاجی خدر بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر دەکەن. ئەو هاونیشتمانییە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی شنۆ …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری دەڤەری شاری ورمێ

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠، فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیە کاروانێکی کۆڵبەرانیان لە سنوور “سۆمابرادۆست” دەکەنە ئامانج کە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئالیشان حەیدەری” تەمەن ۱٨ ساڵان و “سۆزدار ئەحمەدی” ٢١ ساڵە خەڵکی ئاوایی “کووران”ێ سەر بە شاری ورمێ دەکوژرێن و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن. جێگای ئاماژەیە کە، …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە نەوسوود

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ناوچەی “نەوسوود” تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “بورهان یوسفی” خەڵکی شاری “سەڵاسی باوەجانی” بە سەختی بریندار دەکەن. ناوبراو دوو فیشەک وەبەر ڕانی کەوتووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک …

درێژەی بابەت »

تیۆریی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان

چاونیوز: بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی جۆرێک لە ئاکاری (Ethicd) کۆمەڵایەتییە کە بەوان هۆکار، دەستەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان دژکردەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە چوارچێوەی، کاری گشتی (collestiv actin) ئاگاهانە و مەبەستدار لە دۆخی ئارایی دەردەبڕن. ئەم ڕابوونە دەتوانێ شەبەنگێکی بەربڵاو لە بابەتە سەرەکییەکانی وەک، نابەرابەریی کۆمەڵایەتی، ئایینی، هەڵاواردن و جیاوازی، تەناهی، دۆخی ئابووری …

درێژەی بابەت »

سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگ کران

چاونیوز: دوای بڵاوکردنەوە ڕاگەیاندنێک لەهەمبەر هێرشەکانی سپای پاسداران بۆسەر بنکەی حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سکرتێر و چەند کەس لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێکرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٠، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد “سیاوەش حەیاتی” …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دەڤەری سەردەشت کوژرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “ئومید محەممەدزادە” کوڕی سەعید بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا. ئەو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی “گروێس” سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بووە کە …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی بانە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “بڵەسەن” سەر بە شاری بانە بە ناوی “ئەنوەر ڕەسووڵی”لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. هەتا ئێستا هیج زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.

درێژەی بابەت »