نا عەداڵەتی نەتەوەیی لە دابەشکردنی بەرپرسانی باڵایی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران
بەپێ ئەو ئامارانەی کە ناوەندی مافی مرۆف بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەستی دایە، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەتا لە دابەشکردنی پۆستەباڵاکانی دەسەڵات و بەرێوەبردنی وڵات دا ناعەداڵەتی کردوە و جگە لە نەتەوەیی فارس هیچ کامیان بە پی رێژەی دانیشتوانی خۆی پۆستی پێ نەدراوە.
بە پێ ئامارەکان لە ٢١٥ پۆستی باڵایی حکومەتی ، ١٦٩ پۆست دراوە بە نەتەوەیی فارس، ئەوە لە کاتێک دایە تورکەکان بە ١٤ پۆست و لوڕەکان ٩ پۆست و عەرەبەکان بە ٦ و کوردەکان بە ٥ بەدوای یەک جێگایان گرتووە و هیچ پۆستێکی باڵاش نەدراوە بە بەلوچەکان . ئەگەر بە رێژەی سەدی ریزبەندیان بکەین دەبین کە نەتەوەیی باڵا دەستی فارس ٧٩ % پۆستەکانی بۆخۆی بردوە، ئەوە لە کاتێک دایە کە نەتەوەکانی تر کەمتر لە ٢٠ % بۆخۆیان تەرخان کردوە.
ئەو زانیاری و ئامارە رەسمیانەی کە لەژێر دەستی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دایە، نیشان دەدات کە بەرپرسە باڵاکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی بەشی زۆریان لە پارێزگا ناوەندیەکانن و پشکی زۆر بەر پارێزگای تاران و ئیسفەهان کەوتوون.
لە داهاتووی نزیک دا راپۆرتێکی تایبەت بەو ناعەداڵەتیانە دەرهەق بە نەتەوەکانی تری دیکە دەخرێتە بەر دەستی خوێنەران. ئەمەی خوارەوە چارتی زانیاریە تایبەت بە نا عەداڵەتی نەتەوەیی لە دابەشکردنی بەرپرسانی باڵایی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.