چاونیوز: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوی “محەممەد تاهیر حوسێن پور” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە به تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” سزای ١٥مانگ بەندکرانی بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوە شارە کرابوو.