هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “گردکشانە” سەر بە پیرانشار بە ناوی “سولەیمان چووپانی”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی “ئەمیر قەهرەمانی ساعەتلوو”، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەت و تەبلیغ دژی نیزام”، بە ٣١ مانگ بەندکران حوکم درا.
ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ئەمساڵ، دوای ١٧ ڕۆژ دەسبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
سولەیمان چووپانی لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.