چاونیوز: بەهۆی ڕووداوی کارەوە کرێکارێک لە پاوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی بە ناوی “سوهەیب ڕێبەری” کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی “هەجیج” سەر بە شاری پاوە، لە بەردشکێنی “وەرائـ”ـی ئەو شارە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لەو ڕووداوەدا کەوتووەتە نێو دەزگای بەردشکێن و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە ساڵانە بە سەدان کرێکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار و گرینگی پێنەدانی ڕێژیم بە پاراستنی کرێکاران لە بواری یاساییەوە، دەبنە قوربانی.