هاووڵاتیەکی ناوچهی سنە، لەکاتی کار کردن لە باکووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی 1398، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”بێساران“ سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بە ناوی ”سینا عەلیڕەمایی“لە کاتی کار کردن لە شاری “ئامۆل”ی باکووری ئێران، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە لاوە کاتی کار کردن لە بینایەکی چەند نهۆمی و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، تەرمی سینا لە پزیشکی دادوەریی شاری ئامۆل ڕاگیراوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.