بەرەبەیانی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “گۆران قادری” خەڵکی مەریوان، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی ژنێک بە ناوی “شلێر ڕەسووڵی” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای مەریوانەوە بە سێدارە حوکم درابوو.
ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٤٠١، هاونیشتمانییەک بە ناوی “شلێر ڕەسووڵی” ٣٦ ساڵە و خەڵکی گوندی چەشمیەر سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، کە لە ترسی “دەستدرێژی” خۆی لە پەنجەرەی ماڵ فڕێ دابوو، گیانی خۆی لەدەست دا.
لەم ڕووداوەدا گۆران قادری بە بیانووی یارمەتیدانی هاوسەرەکەی، داوای هاوکاری لە شلێر کردبوو و ئەم ژنە دوای چوونی بۆ ماڵ گۆران، لەلایەن ئەم پیاوەوە پەلاماری درابوو و شلێر لە ترسی دەستدرێژی، خۆی لە پەنجەرەی ماڵەکەیان فڕێ دابووە خوارەوە.
لە هەمبەر مردنی شلێر ڕەسووڵی، لە مەریوان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چووبوو.