مێهدی عەلیزادە، خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨دا، لەدوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانی گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارە کرابوو. “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام” تاوانێکە کە دراوەتە پاڵ ئەم کەسە. مێهدی عەلیزادە ئێستا لە بەندی ٣ و ٤ی زیندانی ورمێیە.