چاونیوز: كۆمهڵێك لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی و خەڵکی ناڕازی شاری شنۆ کەمپەینێکیان بە مەبەستی پێشگرتن به هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و شێواندنی ژینگەی چۆمی “گادەر” و دەوروپشتی پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمهڵێك لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی و خەڵکی ناڕازی شاری شنۆ کەمپەینێکیان بە مەبەستی پێشگرتن به هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و شێواندنی ژینگەی چۆمی “گادەر” و دەوروپشتی پێک هێناوە.
لەو کەمپەینەدا داوا لە هاونیشتمانیانی شاری شنۆ و سەرجەم ژینگەپارێزان و گەلدۆستان کراوە کە له ئاست شێواندنی ژینگە و هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و زیخ لە ڕووباری “گادەر” زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و تەنانەت هەڵوێستی جددیان هەبێ.
لەم پێوەندییەدا سەرچاوەیەک بە “چاونیوز:ی ڕاگەیاند: ئەو دڵسۆزانەی شار بە ڕاشکاوی نامەی سەرئاوەڵایان بۆ پارێگار ناردووە و داوای چارەسەری ڕیشەیی ئەم کێشەیەیان لێ کردووە و تەواو هەوڵی خۆیان دەدەەن لە چوارچێوەی یاسا پێش بەم دیاردە ناشیرنە بگرن، بەڵام لە ئەگەری وڵام نەدانەوە بەرپرسان، خەڵک هەڵوێستی جدی خۆی دەبێ.