چاونیوز: کلیسای “مار گابرییەل”ی ئەرمەنییەکان، لە گوندی “ئەردیشە”ی ورمێ، بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە خەریکە لەناو دەچێت.
مێژووی ئەو کلیسایە بۆ سەدەی ١٩ی زایینی دەگڕێتەوە و کەسانێکی بەرژەوەندیخواز بۆ دەرهێنانی کەلوپەلی کەون، ئەو ئاسەوارە مێژووییان تێکداوە.
ئەو کلیسایە لە بەشی باشووری شاری ورمێ و گوندی “تازەکەند” هەڵکەوتووە، هیچ ناو و نیشانێکی لە سەر مێژووەکەی، لە هیچ کتێب و سەرچاوەیەک دەست ناکەویت.
پەنتایی ئەو کلیساییە نزیکەی ١٠٠ مێترە و بە مەودایەکی ٢ مێتری تێلدڕوو کراوە و هیچ پارێزراوەییەکی بۆ ئەو بینا مێژووییە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی لە بەرچاو نەگیراوە.
کلیسای گوندی تازەکەند، بەهۆی پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکوومەتی، ئەگەری لەناوچوونی یەکجار زۆرە.
شایانی باسە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەت لە ماوەی رابردوودا چەندین شوێنەواری دێرین و پەرستگەی سەر بە ئۆلەکانی تر لە کوردستان و ئێران یان ئاگریان تێبەردراوە یان شێوێندراون و بە گشتی ئەم ئاسەوارانە هیچ بایەخێکیان بۆ کاربەدەستانی ئێرانی نییە.