دیسان وەرزی سەرما و زستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانی کورد. تازەترین قوربانیی ڕەق هەڵاتنی کۆڵبەران زانیار عەزیززادە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشارە.
لەم ڕووداوەدا کە شەوی سێشەممە، ٢٠ی سەرماوەز لە بەرزاییەکانی ئالانە ڕووی داوە، زانیار عەزیززادە بەهۆی مانەوە لە ژێر سەرما و زوقم و بەستەڵەکدا گیانی لە دەست داوە. شەوی هەینی، چواری خەزەڵوەریش کۆڵبەرێکی دی بە ناوی موزەفەر حوسێنی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کە لە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە مابۆوە، لە سەرمان ڕەق هەڵات.