چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی “کەریم خەندەدار” لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “دووپەزە” لەسنووری “کێلێ” تەقەی لێکرا و بەتوندی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە خەڵکی “میر شێخ حەیدەر”ـەو بە ئانقەست و ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە.