ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەناوی “ئیبراهیم ئیبراهیمی” ٢٧ ساڵە خەڵکی ئاوایی پاشبەرد و دانیشتووی شارۆچکەی “نەڵاس” سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی ناوچەی “کانی زەرد” تەقەی لێکراو و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.