ڕۆژی چوارشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “دۆنیس” سەر بە شاری بانە بەناوی “محەممەد کاکی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی نیزامی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری “دۆڵەشین”ـی ئەو شارە بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە ٢١ ساڵەیە بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.