چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “محەممەدئەمین قادری” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری “مەڕان”ـی سەر بە شاری بانە کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە لە نزیکەوە فیشەک وە دڵی کەوتووە و هەر لەوێ گیانی لەدەست داوە.
محەممەدئەمین قادری خێزاندارە و خاوەن مناڵێکە.