بەرەبەیانی شەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵە بە ناوی “ئارمان ڕایزەن” خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.
ئەم کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران، لە ناوچەی سنووریی دووپلوورەی ئەم شارە، تەقەی لێ کراوە.
ئارمان ڕایزەن خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.