کۆڵبه‌رێکی لاوی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئه‌ستیندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز” له سه‌رده‌شت پۆلێک کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی ئه‌و شاره و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری له ناوچه‌ی بێتووش که‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و یه‌ک له‌وان به ناوی ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا.
سیروان خانهخلی له کاتێکدا بارێک سیگاری به کۆڵه‌وه بووه، که‌وکوژی دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ و کوژراوه.
کوژرانی ئه‌و کۆڵبه‌ره لاوه‌ی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت له حاڵێکدایه که رۆژی شەممە، ٢٠ جۆزەردان لە ناوچەی سنووریی قەڵاگای سەر بە شاری نەوسوود لە پارێزگای کرماشانیش تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەری کورد کرا و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی محەمەدی”، بە توندی برینداربوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 34 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.
به پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له ماوەی ساڵی ڕابردووش‌دا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 52 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت. هه‌ر به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی 14 کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، سه‌کته‌ی دڵ، سەرمابردوویی و کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان له‌ده‌ست دا. لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکاندا 36 که‌سیش بریندار بوون.