له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ته‌قه له پۆلێک کۆڵبه‌ر کرا و یه‌ک له‌وان پێکرا و گیانی له ده‌ست دا.
ئاکۆ قاسمی، خه‌ڵکی گوندی بێتووش قوربانیی ئه‌مجاره‌ی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کاسبکارانی سه‌رسنوور بووه که به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ماوه‌ی 9 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 92 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی ئێران کوژراون و له ماوه‌ی سێ مانگی زستانی ئه‌مساڵیشدا 21 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری دیکه بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژیی هێزه چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌ت.
کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن ئه‌و باره‌ی کۆڵبه‌ره‌کان له وڵاتانی عێڕاق و تورکیه‌وه به کۆڵ ئاودیوی ئێرانی ده‌که‌ن قاچاغه و ئه‌وه زیان به ئابووریی وڵات ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام کارناسانی ئابووری ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی زیان به وه‌به‌رهێنانی نێوخۆ ده‌گه‌یه‌نێ قاچاغی ساڵانه زیاتر له 20 میلیارد دۆلار کاڵایه، که ئه‌ویش نه‌ک به ڕێگای ئه‌و سنوورانه، به‌ڵکوو له ڕێگای ده‌روازه ڕه‌سمییه‌کانی وڵات، وه‌ک فڕۆکه‌خانه، بهندهرو ئیسکه‌له‌و ده‌روازه سنووره ڕه‌سمییه‌کانی دیکه‌وه ده‌ڕژێته وڵاته‌وه.