چاونیوز: مامۆستایانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شارەکانی ئیلام، کرماشان و مەریوان لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و ڕاهێنانی ئەو دوو شارە کۆبوونەوەی ناڕازیەتییان بەڕێوە بردووە.
لەم پێوەندییەدا شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی مامۆستایانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “ئێمە مامۆستایانی ناڕازی دەسەڵات ئاگادار دەکەینەوە بەبێ هیچ چەشنە باڵباڵێن و رەهەندێکی سیاسیی تاکەکەسی و بەبێ هەڵخەڵەتاندن و بۆ پێشگرتن بە گەندەڵی و داڕمانی پەروەردە و ڕاهێنانی وڵات، داواکارین کە بەرپرسان سەرەنج بدەن بە ویست و داخوازیی مامۆستایان و گوێ بدەن بە داواکارییەکانیان و کێشەکانیان چارەسەر بکەن”.