چاونیوز: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئیستا ١٥٠ کۆڵبەر بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون یان بریندار بوونە.
بهپێی ناوەندی ئاماری “چاونیوز” (ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە بەرزایی بەهۆی ڕاوهدوونانی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوونە. لەو ١٦ کاسبکارە ٨ کەسیان بریندار و ٨ کۆڵبەریش کوژراون.
کوژران و برینداربوونی ١٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە مانگی پووشپەڕ لەحالێکدایە کە لە ماوەی سێ مانگی هاوینیشدا ٨١ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی هەڵەی سیاسی ئابووری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد کە ٢٢ کەسیان کوژرابوون و ٥٩ کۆڵبەریش بریندار ببوون.
هەروەها لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا ٥٣ کۆڵبەری کورد کەوتبوونە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ١٥ کەسیان کوژرابوون و ٣٨ کۆڵبەریش بریندار ببوون.
بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا ١٥٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم کە ٤٥ کەس لەوان کوژراون و ١٠٥ کەسیان بریندار بوون. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)یشدا ٢٢٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەقهەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا یا بریندار ببوون. لەو ٢٢٦ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٨٠ کەسیان کوژرابوون و ١٤٦ کەسیش بریندار ببوون.