چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری “گاکێ” سەر بە ناوچەی سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “ژیان عەلی پوور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “گاکێ” کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی “بێژوێ”ـی شاری سەردەشت بووە کە لەلایەن هێزەکانی پاسگای “بێتووش” بە ئانقەست تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، “ژیان” برای “هوشمەند عەلی پوور” زیندانی سیاسی کوردە کە چەند ساڵێکە لە زیندانی سنە دایە.