چاونیوز: ڕۆژی هەینی ۱٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی ۴۳ ساڵە بەناوی “عەبدولعەزیز حاجی پوور” خەڵکی ئاوایی “چریەوا”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی “داڵانپەڕ” کوژرا.
ئەو کۆڵبەرە وێڕای کاروانی کۆڵبەران بە “گەڵی بێنار”دا لە حاڵی گەڕانەوە دابوون کە دەکەونە کەمینی هێزەکانی سپای پاسداران و بەتەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دا.