چاونیوز: کاسبکارێکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، کاسبکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” لە ڕێگای نێوان سنە دێوڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کوژراوە.
هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای سنە بۆ دێولان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی کە ئەم کاسبکارە کەل و پەلی قاچاخی پێ بووە، تەقەیان لە ماشێنەکەی کردووە و هەر لەوێ گیانی لەدەست داوە.
دوای تەقە کردن و کوشتنی ئەو هاونیشتمانییە، دەزاندرێ کە ماشێنی ناوبراو هیچ بارێکی تێدا نەبووە.