چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی پووشپەری ١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ۳۰ ساڵانە بە ناوی “سیامەک دلاوەری” خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ، دانیشتووی دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە کوردە بە پێی خۆی ڕۆیشتووەتە دەرمانگای کەوسەری دەماوەند، بەڵام لەو دەرمانگایە هیچی بۆ نەکراوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: “پاش ڕەوانەکردنی ئەو کرێکارە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی تاران، پاش چەند کاتژمێرێک بە خوێنڕێژیی مێشکی، گیانی لەدەست داوە”.
ناوبراو خێزاندارە و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی هەیە.
چەند ڕۆژ پێشتریش، خوێندکارێکی کورد بەناوی بەرزان یارئەحمەدی لە نەخۆشخانەی خومەینی تاران لەبەر کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ئەو نەخۆشخانەیە تووشی کۆڕۆناڤایرووس دەبێ و گیانی لەدەست دەدا.