چاونیوز: کرێکارێکی ناوچەی مهاباد لەکاتی کار کردن دا گیانی خۆی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی وسووکەندی سەر بە شاری مهاباد بە ناوی “ناصر، ک” ٢٧ بەهۆی ڕووداوی کار گیانی خۆی لەدەست دا.
ساڵانە کرێکارێکی زۆر لەبەر نەبوونی ستانداری کار و کەمتەرخەمی کارفەرما تووشی ڕووداوی کار دەبن و مەخابن گیانیان لەدەست دەدەن.