چاونیوز: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، کاسبکارێک بە ناوی “چیاکۆ کەریمی” خەڵکی ئاوایی “دگاگا”ـی سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.
ئەو کاسبکارە بە ماشێنی شەخسیی خۆی لە نزیک شوێنێک بەناوی “کەمراو” لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئانقەستی لێ دەکرێ و بە توندی بریندار دەبێ و بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە دەگوازرێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ڕێبەندان، لە نزیک توونێلی دواو ماشێنی کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی جوانڕۆ هەڵدێرا و کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا.