له درێژه‌ی ره‌وتی کوشتن و ته‌قه‌کردن له کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان، کاسبکارێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی پیرانشار گیانیان له ده‌ستدا.
محه‌ممه‌د داربڕانی، قوربانیی نوێی ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامییه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا. له‌و ڕووداوه‌دا دوو کاسبکاری دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و پۆله له کاسبکاران له کوێستانه‌کانی سێچۆماندا که‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌سڕێژ و بیانووی ته‌قه‌کردنی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێرانیش ئه‌وه بووه که ئه‌و پۆله کاسبکاره باری قاچاغیان پێ بووه.
کوژرانی محه‌ممه‌د داربڕانی و برینداربوونی دوو کاسبکاری دیکه‌ی پیرانشار له حاڵێکدایه که حه‌وتووی رابردوو، سیروان عه‌زیزی، کۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵکی سه‌رده‌شتیش کهوکووژی درایه به‌ر گولله و گیانی لێ ئه‌ستێندرا.
ئه‌گه‌رچی هه‌وڵێکی به‌رده‌وام لەلایەن چالاکانی مەدەنی و نوێنەرانی شارەکانی کوردستان بۆ ڕێگری له ته‌قه‌کردن له کاسبکارانی ناوچه سنوورییه‌کان بە بیانووی کاڵای قاچاغ لە ئارادایە بەڵام کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە جاران درێژەی هەیە.
به‌پێی ڕاپۆتی “ناوه‌ندی مافی مرۆف بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی” له ماوه‌ی سێ مانگی به‌هار و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هه‌رنه‌بێ 37 کاسبکار و کۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
ساڵی ڕابردووش 52 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران و هه‌ر به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی 14 کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، سه‌کته‌ی دڵ، سەرمابردوویی و کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان له‌ده‌ست دا. لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکاندا 36 که‌سیش بریندار بوون.